نوستن له‌سه‌ر پشت بۆ خانمانی دووگیان له‌م كاته‌دا مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
زاناكان له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه كه له زانكۆی ئۆكلاند ئه‌نجامیانداوه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی له سێ یه‌كی كۆتای ماوه‌ی دووگیانیه‌كه‌یان له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌ون ئه‌وه ئه‌گه‌ری زۆره منداڵه‌كه‌یان كێشی كه‌م ده‌ربچێت و به‌مه‌ش منداڵه‌كه‌ی ناته‌ندروست ده‌بێت.
له توێژینه‌وه‌كه‌دا 1700 ئافره‌ت به‌ژداریان كرد كه له هه‌فته‌ی 28 ی دووگیانیه‌كه‌یان بوون له‌سه‌ر پشت نوستوون له سێ یه‌كی كۆتای ماوه‌ی دووگیانیه‌كه‌یان ناوه‌ندی كێشی منداڵه‌كه‌یان 3.41كیلۆ گرام بووه و ئه‌مه‌ش 144 گرامی له كێشی ئه‌و منداڵانه كه‌متر بووه كه دایكیان له كۆتای ماوه‌ی دووگیانیه‌كه‌یان له‌سه‌ر پشت نه‌خه‌وتوون و له‌م ڕێیه‌وه توێژه‌ره‌وه‌كان توانیویانه زیانی نوستن له‌سه‌ر پشت بۆ خانمانی دووگیان له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا ڕوون بكه‌نه‌وه.
هۆكاری ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه ئه‌و ئافره‌ته‌ی له‌سه‌ر پشت ده‌خه‌وێت له سێ یه‌كی كۆتای دووگیانیه‌كه‌ی ئه‌وه بڕێكی كه‌م له خوێن ده‌چێت بۆ منداڵدانی و ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر گه‌شه‌ی منداڵ و په‌ستان ده‌كه‌وێته سه‌ر شاخوێن هێنه‌ر و خوێن به‌ره‌كانی جه‌سته‌ی دایك و به‌مه‌ش خوێن وه‌ك پێویست بۆ ته‌واوی له‌ش ناگوێزرێته‌وه.
PM:10:50:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3452
جار خوێنراوه‌ته‌وه