بۆچی هه‌ندێك كه‌س بۆنی ئاره‌قی جه‌سته‌یان زۆر به‌هێزه؟
وێستگە ستایل-
توێژه‌ر و ئه‌كادیمیسته‌كانی زانكۆی "یۆرك" ی به‌ریتانی توانیویانه بگه‌نه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و هۆكاره‌ی واده‌كات بۆنی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی هه‌ندێك كه‌س زۆر بێزاركه‌ر و ناخۆش بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی The Guardian بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ده‌ردانی ئه‌نزیمێك له‌لایه‌ن جۆرێكی دیاریكراو له میكرۆبه‌كان كه له‌ژێر باڵی مرۆڤدا ده‌ژین هۆكاری ئه‌م بۆنه‌یه و له‌م ده‌رئه‌نجامه‌وه توێژه‌ره‌وه‌كان كاریان له‌سه‌ر ئه‌وه كردوه چ جۆرێك له بۆن به‌رهه‌م بهێنن بۆ چاره‌سه‌ری بۆنی ناخۆشی له‌ش.
جاڤین تۆماس یه‌كێكه له زاناكانی بواری مایكرۆ بایلۆجی باس له‌وه ده‌كات هۆكاری بۆنی ناخۆشی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی جه‌سته‌ی هه‌ندێك كه‌س ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دروستبوونی مادده‌ی" سیۆ كحول" كه میكرۆبه‌كانی سه‌ر پێست به‌رهه‌می ده‌هێنن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه به هاوكاری كۆمپانیای "یۆنیلیڤه‌ر" ئه‌نجامدراوه بۆ ئه‌وه‌ی جۆرێك بۆنخۆشكه‌ری تایبه‌ت به‌رهه‌مبهێندرێت ئه‌و میكرۆبانه له‌ناو ببات كه هۆكاری دروستبوونی ئه‌م بۆنه‌ن.
AM:08:15:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3168
جار خوێنراوه‌ته‌وه