به‌وێنه.. راستی كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ته‌نه نامۆكان كه یه‌مه‌نیه‌كانی ترساندوه
وێستگە ستایل-
چه‌ند ته‌نێكی ڕه‌نگ شین ئێواره‌ی شه‌ممه له ده‌وروبه‌ری "شه‌رقیه" پایته‌ختی سه‌نعا و چه‌ند پارێزگایه‌كی دیكه‌ی یه‌مه‌ن كه‌وتنه خواره‌وه.
چالاكوانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و ته‌نه ڕه‌نگ شینانه‌ی كه‌وتونه‌ته خواره‌وه له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی یه‌مه‌ن ترسی له‌دڵی هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاته‌دا دروستكردوه و ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كرێت له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنی ئه‌م ته‌نانه ده‌نگی ته‌قینه‌وه بیستراوه.
هاوكات فه‌له‌كناسی یه‌مه‌نی" محمد عیاش" باس له‌وه ده‌كات ده‌ركه‌وتنی ئه‌و ته‌نه ڕه‌نگ كراوانه له ئاسمانی چه‌ند شارێكی یه‌مه‌ن ئه‌نجامی سوتانی چه‌ند به‌ردێكی نه‌یزه‌كی بووه له بۆشای ئاسماندا و حكومه‌تی ئه‌و وڵاته‌ش ورده‌كاری دیكه‌ی سه‌باره‌ت به‌م حاڵه‌ته ڕوون نه‌كردۆته‌وه.
AM:08:12:10/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2648
جار خوێنراوه‌ته‌وه