ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆر له شه‌واندا نیشانه‌ی توشبوونه به نه‌خۆشییه‌كی مه‌ترسیدار
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌ری نه‌خۆشیه‌كانی پێست و هه‌ستیاری له ڤیسبادن دكتۆر كریستیان بیرل ده‌ڵێت" ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زیاتر له ئاستی سروشتی به‌تایبه‌ت له شه‌واندا ئاماژه‌یه بۆ هه‌بوونی وه‌ره‌می شێرپه‌نجه‌ی له له‌شدا و هه‌ركات هه‌ستت به‌م حاڵه‌ته كرد باشتر وایه سه‌ردانی پزیشك بكه‌یت بۆ ده‌ست نیشانكردنی هۆكاره‌كه‌ی و نابێت ئه‌م حاڵه‌ته پشتگوێ بخرێت".
ئه‌م پسپۆڕه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كاتێك كه‌سێك هیچ ده‌رمانێكی دابه‌زاندنی پله‌ی گه‌رمای له‌ش یان چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی نه‌خوات و له ژورێكی ساردا بخه‌وێت به‌ڵام هێشتا هه‌ر ئاره‌ق بكاته‌وه ئه‌وه زۆر پێویسته پشكنین بۆ ڕژێنه‌كانی په‌ریزادی بكات و ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌م نیشانانه‌دا به‌رده‌وام هه‌ست به تینوێتی بكات ئه‌وه مانای وایه توشی نه‌خۆشی شه‌كره بووه و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی دیكه‌ی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆری شه‌وانه كه مرۆڤ ئاگادار ده‌كاته‌وه.
هاوكات دابه‌زینی كێش و ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر و به‌رز بوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رما ئاماژه‌یه بۆ توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی شانه لیمفاویه‌كان و شێرپه‌نجه‌ی خوێن و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌مه نابێت به گرنگیه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌كرێت.
ته‌نها یه‌ك دۆخی ئاره‌قكردنه‌وه‌ی زۆری شه‌وانه ئاساییه ئه‌ویش له‌كاتی خواردنی خۆراكی زۆر چه‌ور و پڕ به‌هارات واده‌كات له‌ش ئاره‌ق زۆر بكاته‌وه و له‌م حاڵه‌ته‌دا ئاساییه.
PM:06:27:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 6888
جار خوێنراوه‌ته‌وه