ته‌نانه‌ت له‌كاتی هه‌بوونی ڤاكسینیشدا.. نیوه‌ی به‌ریتانیه‌كان ڕوبه‌ڕوی ئه‌م كێشه‌یه ده‌بنه‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان له جیهاندا سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی ڤاكسینێكن بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤایه‌تی له ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕزگار بكه‌ن به‌ڵام سه‌رژمێریه‌كی نوێ ئاشكرای كردوه ته‌نها نیوه‌ی به‌ریتانیه‌كان ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤاكسینه‌یان بۆ به‌كاربهێندرێت كه به‌م نزیكانه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت و هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ڤاكسینه‌كه له‌لایه‌ن نیوه‌ی هاوڵاتیانی به‌ریتانیا بۆ ئه‌و پڕ‌و پاگه‌ندانه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌م دواییانه له‌سه‌ر ڤاكسینه‌كه بڵاوكراوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه پێگه‌ی " سكای نیوز" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ته‌نها %53 ی به‌ریتانیه‌كان له‌وه دڵنیان كه ئاماده‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ڤاكسینی كۆرۆنایان بۆ به‌كاربهێندرێت.
له سه‌رژمێریه‌كه‌دا 2237 كه‌س به‌شداریان كردوه كه ته‌مه‌نیان له نێوان 16 بۆ 75 ساڵدایه و یه‌ك كه‌س له كۆی 6 كه‌س ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كردوه ئاماده‌نین ڤاكسینی دژ به كۆرۆنا به‌كاربهێنن.
هۆكاری ڕه‌تكردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانی كۆرۆنا بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌ندێك كه‌س پێیان وایه قسه‌كردن له‌سه‌ر په‌تا و بڵاوكردنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سانێك كه ڤاكسینه‌كه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنن بڕێك پاره به‌ده‌ست بهێنن و به‌شێكی دیكه‌ش پێیان وایه ڤاكسینه‌كه ڕه‌نگه بكوژ بێت یان سه‌لامه‌ت نه‌بێت له‌به‌ر ئه‌وه ئاماده‌نین بۆیان به‌كاربهێندرێت.
PM:06:04:09/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2680
جار خوێنراوه‌ته‌وه