‌چارەسەری شەرمنی لای منداڵ لە نـۆ خاڵدا

وێستگە ستایل-


هه‌ندێك له‌ منداڵان گرفتی شه‌رمنیان هه‌یه‌، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر كه‌ریم قه‌ره‌چه‌تانی 9 هه‌نگاو ڕوون ده‌كاته‌وه‌ كه‌ یارمه‌تیده‌ری منداڵ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی‌ شه‌رمن نه‌بێت.

1- پەیرەوکردنی شێوازی پەروەردەی دروست، وەک هەوڵدان بۆ یارمەتیدانی منداڵ پشت بەخۆی ببەستێت، نەزۆر (ناز) نەزۆر (بێ ناز) بێت، منداڵی پشت بەخۆبەستوو دەتوانێ لەگەڵ خەڵک تێکەڵبێت و گوزارشت لەخۆی و بیرکردنەوەکانی بکات.

2- داوای لێنەکرێت لەسەروی توانای خۆی کاربکات، تاوەکو هەست بەکەم توانایی نەکات و ببێتە هۆی هەستکردن بەشەرمنی.

3- هەوڵدان بۆ تێکەڵکردنی منداڵ لەگەڵ منداڵانی تر، بەخێرهاتنی میوان، وەڵامدانەوەی تەلەفۆن، چون بۆ فرۆشگا بۆکرینی پێویستی.

4- بردنی منداڵ بۆ میوانداری و سەردان.

5- هاندانی منداڵ بۆ بەشداری چالاکیەکانی قوتابخانەو خولەکان.

6- بەخشینی خۆشەویستی و ڕێز.

7- ڕەخساندنی کەشی ئارام و هێمن لەماڵەوە بۆی.

8- بەراورد نەکردنی نەرێنی و ڕەخنەو سەرزەنشت لەبەرانبەر خەڵکی.

9- ڕاهێنانی تەواوەتی بۆ دروستکردنی متمانەو پشتبەستن بەخۆی.



PM:05:00:09/08/2020


ئه‌م بابه‌ته 6544 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل