نادین ڤیدیۆی ساته وه‌ختی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروتی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
خانمه هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنانی" نادین نسیب" ڤیدیۆیه‌كی تایبه‌تی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستگرام بلاوكرده‌وه و ڤیدیۆكه خۆی له ساته وه‌ختی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت تۆماری كردوه.
نادین به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه‌وه بریندار بووه و ماوه‌ی 6 كاتژمێر له ژووری نه‌شته‌رگه‌ری ماوه‌ته‌وه و له ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی جێگیره و چه‌ندین هونه‌رمه‌ندی ناوداری لوبنان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه به‌یروت زیانیان به‌ركه‌وتووه و نادین یه‌كێكه له‌وان.
ئێواره‌ی ڕۆژی سێ شه‌ممه 4ی ئابی 2020 لە بەیروتی پایتەختی لوبنان دوو تەقینەوەی بەهێز روویاندا، بەهۆیانەوە، جگە لە زیانی گیانی، زیانێکی زۆریی ماددی کەوتەوە، وەزارەتی تەندروستیی لوبنانیش له دوایین ئاماردا ئاشكرایكردوه كه زیاتر لەپێنج هەزار کەس برینداربوون و زیاتر لە 150ی دیكه‌ش گیانیان لەدەستداوە.
سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كانی لوبنان باسیان له‌وه كردوه كه دوو هه‌زار و 700 تۆن له مادده‌ی "نیتراتی ئامۆنیۆم" له كۆگایه‌كدا ته‌قییوه‌ته‌وه، دەشڵێن کە تەقینەوەکە لەکاتی له‌حیمكردنی ده‌ره‌چه‌یه‌كی بچوك لە شوێنی هەڵگرتنی ئەو تەقەمەنییانە روویداوە و کاری لەحیمکردنەکە بۆ ئەوە بووە لەو دەرەچە بچوکەوە ماددە تەقێنەرەکە دزە نەکات یان دەستی بۆ نەبرێت.
PM:12:28:08/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 9464
جار خوێنراوه‌ته‌وه