پسپۆڕێك هۆكاری ڕه‌نگه په‌مه‌ییه‌كه‌ی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی لوبنانی ئاشكرا كرد
وێستگە ستایل-
پسپۆڕێكی سه‌ربازی ڕوسی به‌ناوی" ئۆلیگ جیلتۆنۆزكۆ" باس له‌وه ده‌كات ئه‌و دوكه‌ڵه په‌مه‌ییه‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه له ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌یروت دروست بوو په‌یوه‌ندی هه‌یه به‌و ماددانه‌ی له به‌نده‌ری شاره‌كه دانراوه و وه‌ك ئه‌وه‌ی له وێنه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه ڕه‌نگه‌كه‌ی په‌مه‌ییه.
ئه‌م پسپۆڕه ڕوسیه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به‌هۆی شه‌پۆلی ته‌قینه‌وه‌كه كه به‌رز بۆته‌وه بۆ ئاسمان به چه‌ند قۆناغێك و به‌رز بوونه‌وه‌ی بڕێك له ئاو بۆ ئاسمان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه ئه‌م ڕه‌نگه‌ی دروست كردوه و وه‌ك په‌ڵه هه‌ورێكی ڕه‌نگ په‌مه‌یی ده‌ركه‌وتووه.
ئۆلیگ به متمانه‌وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه ئه‌و ماددانه‌ی ته‌قیونه‌ته‌وه سه‌ربازی نین و پیشه‌سازیش نه‌بوون و له ته‌قینه‌وه‌ی یاری ئاگریش ناچێت ته‌نها مادده‌یه‌ك كه بته‌قێته‌وه به‌م شێوه‌یه په‌ینی كانزاییه و ئه‌مه‌ش باشترین شیكردنه‌وه‌یه بۆ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی دوێنێی به‌یروت.
PM:10:58:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4456
جار خوێنراوه‌ته‌وه