دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵه‌یه‌ك مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه 30 جار زیاد ده‌كات
وێستگە ستایل-
گه‌وره پزیشك له وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئه‌كادیمیای ڕوسی بۆ زانست "ئه‌ندری كابرین" ئه‌و هۆكارانه‌ی ڕونكردۆته‌وه كه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كه‌ن.
دكتۆر كابرین ده‌ڵێت" هۆكاری بۆماوه‌ی و گۆڕانی بۆهێڵه‌كان و ته‌مه‌ن و سروشتی ژیانكردن كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر زیادبوونی مه‌ترسی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا"
ئه‌م پزیشكه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات به‌رده‌وام كێشانی جگه‌ره ئه‌گه‌ری توشبوون به چه‌ند جۆرێك شێرپه‌نجه 30 جار زیاتر ده‌كات هاوكات خواردنه‌وه‌ی كحول هه‌مان مه‌ترسی ده‌بێت.
دكتۆر كابرین ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌رده‌وام جگه‌ره ده‌كێشن دوای 10 ساڵ له دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره هێشتا مه‌ترسی توشبونی هه‌یه به شێرپه‌نجه و جگه له‌وه‌ش مرۆڤ دوای ته‌مه‌نی 65 ساڵ مه‌ترسی گۆڕانكاری له بۆهێڵه‌كانیدا زۆر زیاد ده‌كات و ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه.
PM:06:23:06/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3304
جار خوێنراوه‌ته‌وه