هه‌ستێكی جیاواز له جه‌سته‌دا له كه‌می ڤیتامین B12 ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
به تێپه‌ڕبوونی كات ئه‌گه‌ر هه‌یه مرۆڤ توشی كه‌می ڤیتامین B12 ببێت له له‌شیدا، له‌ڕێی خواردنی گۆشت و ماسی و به‌رهه‌مه‌كانی شیر جه‌سته ئه‌م ڤیتامینه‌ی ده‌ست ده‌كه‌وێت.
Ada كۆمپانیایه‌كی ته‌ندروستی جیهانیه و له زاری پزیشكه‌كانه‌وه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات مرۆڤ له ته‌مه‌نی سه‌روو 50 ساڵیه‌وه كێشه‌ی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌ی بۆ دروست ده‌بێت.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی نیشتیمانی به‌ریتانی NHS ڕونی كردۆته‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كه‌می ئه‌م ڤیتامینه‌یان هه‌بێت هه‌ستێكی تایبه‌ت و جیاوازیان بۆ دروست ده‌بێت و هه‌ست به خورو مێروله كردن ده‌كرێت له ده‌ست و قاچدا .
له‌كاتی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین B12 له له‌شدا ڕه‌نگی پێست زه‌رد ده‌بێت و زمان سوور ده‌بێته‌وه و برین له‌ناو ده‌مدا دروست ده‌بێت و توانای بینین تێكده‌چێت و توانای ڕۆشتن كه‌مده‌بێته‌وه به‌هۆی تێكچوونی هاوسه‌نگی له‌ش و له حاڵه‌تی زۆر كه‌مبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیتامینه هه‌ستكردن به خه‌مۆكی و له‌ده‌ستدانی یاده‌وه‌ری دروست ده‌بێت.
هاوكات به‌كارهێنانی ده‌رمانی "میتفۆرمین" تایبه‌ت به نه‌خۆشانی شه‌كره و ده‌رمانی چاره‌سه‌ری سوتانه‌وه‌ی گه‌ده و برینی گه‌ده یه‌كێكن له هۆكاره‌كانی كه‌مبوونه‌وه‌ی ڤیتامین B12 .
PM:06:08:05/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3068
جار خوێنراوه‌ته‌وه