له‌كاتی توشبوون به كۆرۆنا ئه‌م كه‌سانه مه‌ترسی نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆنكردنیان زیاتره
وێستگە ستایل-
ئه‌نجامه‌كانی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سه‌لماندویه‌تی ئه‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان كه‌مه و گه‌نجن ئه‌وه له‌كاتی توشبونیان به كۆرۆنا مه‌ترسی نه‌مانی هه‌ستی تام و بۆنكردنیان زیاتره به به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ی ته‌مه‌نیان هه‌یه و توشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له‌سه‌ر 48 به‌شداربوو ئه‌نجامدرا كه توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و گۆڕانكاری له هه‌ستی تام و بۆنكردنیاندا دروست بوه و ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندویه‌تی گه‌نجه توشبوه‌كان به كۆرۆنا زیاتر ئه‌م دوو نیشانه‌یه له‌سه‌ریان ده‌ركه‌وتووه‌كه ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان 30 ساڵ بووه به به‌راورد به‌و به‌ته‌مه‌نانه‌ی كه توشی كۆرۆنا بوون .
هاوكات توێژه‌ره‌وه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه پێویستیان به‌وه هه‌یه لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ت بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتریان ده‌ست بكه‌وێت.
PM:11:43:04/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3072
جار خوێنراوه‌ته‌وه