16 زانیاریی لەسەر حەبی فاڤیپیراڤیر
وێستگە ستایل-
دهرمانی ڤاڤیپیراڤیر یهكێكه لهو دهرمانانهی بهم دواییانه وهك چارهسهرێكی شیاو بۆ توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا دیاریكرا دكتۆر زانا پسپۆڕی ههناو و دڵ لهم بابهتهدا كۆمهڵێك ڕێنمای تایبهت لهسهر ئهم دهرمانه باس دهكات.
1- بەبێ ڕاوێژی پزیشک بە هیچ جۆرێک نابێت وەربگیرێت.
2- ڕێگری دەکات لە دابەش بوون و زیاد بوونی ڤایرۆسەکان.
3- ئێستا لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی کلینیکیدایە، بەم جۆرەش ئەگەرچی بەتەواوی نەگەیشتووە بە ئەنجام، بەڵام زۆر قۆناغی بە سەرکەوتوویی بڕیوە.
4- لە ساڵی 2014ەوە لە وڵاتی ژاپۆن بۆ هەڵامەتی ئاسایی بەکاردەهێنرێت، تا ئێستا و دوای بەکارهێنرانی لەلایەن ژمارەیەکی زۆری هاوڵاتییانی ئەو وڵاتەوە و بۆ ئەوەندە ساڵە، دەرنەکەوتووە زیانێکی وای هەبووبێت.
5- لە ژاپۆن و چین و هیندستان دانی پێدا نراوە بۆ چارەسەری کۆڕۆنا، بەڵام تا ئێستا لە ئەمەریکا و ئەورووپا بەتەواوی دانی پێدا نەنراوە.
6- کاریگەریی ئەرێنیی لە ماوەی 6-12 كاتژمێر دەردەکەوێت.
7- بەپێی توێژینەوەیەک، 91%ی نەخۆشان سوودیان لێبینیوە.
8- زیانی بۆ کۆرپەلە هەیە، بۆیە بە هیچ جۆرێک نابێت ژنی دووگیان بیخوات. هەر ژنێکیش بیخوات، دەبێت تا ماوەیەک نەیەڵێت دووگیان ببێت.
9- ئەو ژنانەی منداڵی شیرەخۆرەیان هەیە، ئەگەر بیخۆن، نابێت شیر بدەنە منداڵەکەیان.
10- کار لە تۆواوی پیاوان دەکات.
11- جگە لەوانە، دەرنەکەوتووە زیانی بۆ هیچ خانەیەکی مرۆڤ هەبێت.
12- نابێت بدرێتە منداڵ.
13- ئەوانەی دەردەشا (داء الملوک)یان هەیە، ئەگەر بیخۆن ئاستی (یووریک ئەسید) لە خوێنیان زیاد دەکات و نیشانەکانی نەخۆشییەکەشیان توندتر دەبێت، بۆیە وا باشە ئەوان بەکاری نەهێنن.
14- ڕۆژی یەکەم هەشت دەنک ڕۆژی دوو جار دەخورێت، ڕۆژەکانی تر سێ دەنک ڕۆژی دوو جار.
15- دەبێت هەر هیچ نەبێت بۆ ماوەی 5 ڕۆژ بخورێت، دەکرێت تا دوو حەفتە بخورێت.
16- دیارترین کاریگەرییە لاوەکییەکانی بریتین لە ئێڵنج دان، سکچوون، ڕشانەوە.
پوختەین: ئەو حەبە ئەگەرچی گرانە، سوودێکی باشی هەیە بۆ ئەوانەی کۆرۆنایان هەیە و زیانی کەمە، بەڵام بە هیچ جۆرێک نابێت لەخۆوە و بەبێ ڕاوێژی پزیشک وەربگیرێت.
سەرچاوە:
- https://www.cdc.gov.tw/File/Get/ht8jUiB_MI-aKnlwstwzvw
- https://www.who.int/…/who-r-d-blueprint-covid-19-informal-c…
- https://www.drugbank.ca/drugs/DB12466
- https://www.uptodate.com/…/favipiravir-united-states-not-co…
- https://www.medscape.com/…/what-is-the-status-of-the-antivi…
PM:06:03:04/08/2020
ئهم بابهته 2636
جار خوێنراوهتهوه