ژماره‌ی توشبووان به ڤایرۆسی كۆرۆنا 17 ملیۆن كه‌سی تێپه‌ڕاند
وێستگە ستایل-
سه‌رژمێریه‌ك كه له‌لایه‌ن پێگه‌ی" ڕۆیته‌رز" بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه زیاتر له 17.85 ملیۆن هاوڵاتی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون له‌سه‌ر ئاستی جیهان.
له‌سه‌رژمێریه‌كه‌ی ڕۆیته‌رز هاتووه 683767 كه‌س به‌هۆی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه و ڤایرۆسه‌كه زیاتر له 210 وڵات بڵاوبۆته‌وه و یه‌كه‌مین حاڵه‌تی توشبوون به ڤایرۆسه‌كه له مانگی 12 له چین له ساڵی 2019 كه‌سێك توشی بووه.
ئه‌مه‌ریكا له لیستی یه‌كه‌مین زه‌ره‌رمه‌نده‌كان بووه له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنادا و 154922 حاڵه‌تی مردن و زیاتر له چوار ملیۆن و 637544 حاڵه‌تی توشبوون هه‌بووه.
به‌رازیل له دووه‌می لیستی ئه‌و وڵاتانه‌یه كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا بڵاوبۆته‌وه و ژماره‌ی مردوان به ڤایرۆسه‌كه 93563 كه‌س بووه و ژماره‌ی توشبووان دوو ملیۆن 707877 حاڵه‌تی توشبوون هه‌بووه و هندستان سێهه‌م وڵاته كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تیادا بڵاوبۆته‌وه و 36511 حاڵه‌تی مردن و ملیۆنێك و 695988 حاڵه‌تی توشبوون هه‌بووه و ڕوسیا چوارهه‌م وڵاته كه ڤایرۆسه‌كه‌ی تیایدا زۆر بڵاوبۆته‌وه و 14058 حاڵه‌تی مردن و 845443 حاڵه‌تی توشبوون هه‌بووه.
PM:07:05:02/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 3708
جار خوێنراوه‌ته‌وه