ئه‌م هۆكارانه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كه‌ن
وێستگە ستایل-
پێگه‌ی Macmillan UK تایبه‌ت به پشتیوانی كردنی توشبوانی شێرپه‌نجه بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان خۆیان له توشبوون به شێرپه‌نجه بپارێزن ئه‌و هۆكارانه ڕوون ده‌كاته‌وه كه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه زیاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان زیاتر ئاگاداری خۆیانبن.
1- به‌كتریای Helicobacter pylori ی ناو گه‌ده: ئه‌گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌ناو گه‌ده‌دا بمێنێته‌وه ئه‌وه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كات.
2- ته‌مه‌ن : %95 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی ئه‌م جۆره‌ی شێرپه‌نجه ده‌بن ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه مه‌ترسیان له‌سه‌ره.
3- ڕه‌گه‌ز: شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده پیاوان زیاتر له خانمان توشی ده‌بن.
4-ڕێجیم: ته‌نها خواردنی میوه و سه‌وزه‌كان به‌س نییه بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون به شێرپه‌نجه دوور بیت چونكه خواردنی گۆشتی قتوو و ئه‌و خواردنانه‌ی بڕێكی زۆر له مادده‌ی پارێزه‌ریان تیادایه مه‌ترسی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده زیاد ده‌كه‌ن.
5-جگه‌ره كێشان: ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن مه‌ترسی توشبوونیان به شێرپه‌نجه زۆر زیاتره له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ناكێشن.
6- ته‌ندروستی گه‌ده: زیادبوونی ئاستی ترشه‌ڵۆكی ناو گه‌ده بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ مه‌ترسی له‌سه‌ر دیواری ناوه‌وه‌ی گه‌ده دروست ده‌كات و ده‌بێته هۆی توشبوون به شێرپه‌نجه.
7-مێژووی خێزان: ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ناو خێزانه‌كه‌یان توشبوویه‌ك به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هه‌بێت ئه‌وه مه‌ترسی توشبوونی زیاتر ده‌بێت له‌چاو كه‌سێك كه له خێزانه‌كه‌یاندا ئه‌م حاڵه‌ته تۆمار نه‌كرابێت.
8-بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان: ئه‌م نه‌خۆشیه هه‌ندێكجار له‌سه‌ر بۆهێڵی سه‌ر كرۆمۆسۆمه‌كان ده‌گوازرێته‌وه و له‌كاتی له‌بار بوونی دۆخ بۆ توشبوون ئه‌وه وه‌ره‌مه‌كان گه‌وره ده‌بن.
9- كێشی زۆر : ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشیان زۆره زیاتر له كه‌سانی لاواز ئه‌گه‌ری توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده هه‌یه.
10- ئه‌و كه‌سانه‌ی خوێ زۆر ده‌خۆن مه‌ترسی توشبونیان به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده به‌ڕێژه‌ی %68 زیاتره له‌و كه‌سانه‌ی خوێ كه‌متر ده‌خۆن.
PM:06:43:02/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4000
جار خوێنراوه‌ته‌وه