ئه‌م نیشانانه پێت ده‌ڵێت.. دوور نییه جه‌ڵته‌ی دڵ لێت بدات
وێستگە ستایل-
جه‌ڵته‌ی دڵ یه‌كێكه له‌و حاڵه‌تانه‌ی دوور نییه ببێته هۆی مردن و چه‌ندین هۆكاری هه‌یه، پێش ئه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ له مرۆڤ بدات ئه‌وه جه‌سته له‌ڕێی چه‌ند ئاماژه‌یه‌كه‌وه كه‌سه‌كه ئاگادار ده‌كاته‌وه.
1-هه‌ستكردن به ماندوێتی:
هه‌ستكردن به ماندوێتی زیاتر له ئاستی سروشتی یه‌كێكه له نیشانه‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵ و نه‌خۆش به ڕێكخستنی جێگه‌ی نوستنه‌كه‌ی یان گه‌رماوكردن واته به‌م كاره ساددانه‌ی ڕۆژانه هه‌ست به ماندوێتی ده‌كات.
2--ئازاری سنگ:
نیشانه‌یه‌كی پێش وه‌ختی جه‌ڵته‌ی دڵه و ناوبه‌ناو بان به شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن نه‌خۆش هه‌ستی پێ ده‌كات و نابێت پشتگوێ بخرێت و %30 خانمان زیاتر هه‌ستی پێ ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵیدا مل و شان و شه‌ویلگه‌یان ئازاری هه‌یه.
3- ئازاری ناوسك:
یه‌كێك له نیشانه باوه‌كانی ئه‌گه‌ری نزیكبوونه‌وه‌ی جه‌ڵته‌ی دڵ ئازار و ئاوسانی ناوسك و دڵتێكهڵات و كێشه‌ی گه‌ده‌یه.
4-ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر:
ڕه‌نگه ئاره‌ق كردنه‌وه‌ی زۆر له نیشانه‌یه‌كی پێش وه‌ختی توشبوون بێت به جه‌ڵته‌ی دڵ و ئه‌مه ئاساییه ئه‌گه‌ر له شه‌و یان له ڕۆژدا ڕوبدات.
5-هه‌ڵوه‌رینی قژ نیشانه‌یه‌كی دیكه‌یه:
ئه‌مه زیاتر له پیاواندا ده‌رده‌كه‌وێت كه ته‌مه‌نیان سه‌روو 50 ساڵه .
7-ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ:
دڵه ڕاوكێ و ناڕێكی لێدانه‌كانی دڵ له نیشانه پێش وه‌خته‌كانی جه‌ڵته‌ی دڵه و هه‌ر جارێك 1-2 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت و له‌گه‌ڵیدا هه‌ست به ماندوێنی زۆر و سه‌رگێژ خواردن ده‌كه‌یت.
8-كه‌مخه‌وی:
هه‌ناسه توندی و نه‌مانی هاوسه‌نگی له‌ش و سه‌رگێژخواردن و كه‌مخه‌وی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی دیكه‌ن كه نه‌خۆش هه‌ستی پێ ده‌كات.
PM:09:44:01/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 2216
جار خوێنراوه‌ته‌وه