یه‌كێكه له نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه
وێستگە ستایل-
نه‌خۆشی شێرپه‌نجه حاڵه‌تێكه به‌هۆیه‌وه خانه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان له به‌شێكی له‌شدا زیاد ده‌كات و ئه‌گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێت ئه‌وه ئه‌گه‌ری چاكبوونه‌وه كه‌مده‌كاته‌وه.
زیاتر له 200 جۆری شێرپه‌نجه هه‌یه و نیشانه و شوێنی ده‌ركه‌وتنی وه‌ره‌مه شێرپه‌نجه‌ییه‌كان جیاوازه، زۆر كات نه‌خۆش ئه‌م نیشانانه پشت گوێ ده‌خات، یه‌كێك له‌وانه‌ی كه ڕه‌نگه زۆر كه‌س گوێی پێ نه‌دات گۆڕانی تۆنی ده‌نگه.
دروست بوونی گۆڕانكاری تۆنی ده‌نگ به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ و بۆ ماوه‌ی زیاتر له سێ هه‌فته نیشانه‌ی توشبوونه به شێرپه‌نجه‌ی قوڕگ و ئه‌گه‌ر زیاتر له‌م ماوه‌یه‌ی خایاند پێویسته نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات بۆ ئه‌وه‌ی پشكنینی پێویستی بۆ ئه‌نجام بدرێت.
له نیشانه‌كانی دیكه‌ی شێرپه‌نجه‌ی قوڕ" قورس بوونی قوتدان و ئاوسانی قوڕگ و كۆكه‌ی درێژ خایه‌ن و هه‌وكردنی به‌رده‌وامی قوڕگ و ئازاری گوێ و قورسی هه‌ناسه‌دان و هه‌ندێكجار له‌ده‌ستدانی كێش به بڕێكی زۆر و ماندوێتی" له نیشانه باوه‌كانی توشبوونن به‌م نه‌خۆشییه.
PM:07:37:01/08/2020
ئه‌م بابه‌ته 4344
جار خوێنراوه‌ته‌وه