‌هۆکاری مردنی گەنجانی تووشبووی کۆرۆنا

وێستگە ستایل-


وەک پزیشکێک کە لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی نەخۆشەکانی تووشبوو بە ڤایرەسی کۆرۆنا و نەخۆشیی کۆڤید_١٩م، بەشێک لەو حاڵەتانەی کە بەداخەوە بوونەتە ھۆی مردن بە تایبەت لە گەنجەکان، تا ڕاددەیەک پەیوەندی بەوە ھەیە کە کەسی تووشبوو درەنگ چووەتە لای پزیشک یان درەنگ لە نەخۆشخانە خەوێندراوە و لە سەرەتاوە نکۆڵێ لە نەخۆشییەکە کردووە و بە بێ گەڕانەوە بۆ پزیشکی پسپۆڕ و ڕاوێژکار، لە خۆیەوە چاره‌سه‌ری بەکارھێناوە و تا گەیشتۆتە قۆناغێکی مەترسییداری نەخۆشییەکەو بەداخەوە کار لەکار ترازاوە و نەتواندراوە ھیچی بۆ بکرێت، ئەمە لەپاڵ هۆکارەکانی دیکەی وەک سیستەی بەرگری جەستەی کەسەکە و تایبەتمەندی ڤایرۆسەکە لە کەسی تووشبوو و سەرتاپای خزمەتی پزیشکی لە نەخۆشخانەکان.

بۆیە ھەرکاتێ زانیت حاڵەتەکەت قورسە بەتایبەت ئەگەر ھەناسەتەنگیی و سنگ ئێشەی تووند و تێکچوونی بیر و ھزر و شین بوونەوەی پەنجە و لێوەکانت لەگەڵ بوو، یان تایەکی زۆر کە بە دەرمان دانەبەزێت، یان ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی شەست ساڵە، ئەوانەی قەڵەون و نەخۆشیی درێژخایەنی وەک دڵ و شەکرە و نەخۆشیی سیی و ھەناسە و سست بوونی گورچیلە و شێرپەنجەیان ھەیە، پێویستە بە زووتریین کات سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکی پسپۆڕ بکەن بۆ ئەوەی لە مەترسیی بەدووربن.


د.زانا دزەیی
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و دڵ


PM:06:25:16/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل