ژمارهی ههنگاوهكانی ڕۆژانهت ئاماژهیه بۆ باشی تهندروستیت
وێستگە ستایل-
ژمارەی هەنگاوەكای رۆژانەت دەرخەرێكی باشی تەندروستیتە، گرنگ نیە چەند هەنگاو لە خولەكێكدا دەبریت واتە خێرای هەنگاوەكانت چەند بێت، گرنگ ئەوەیە ژمارەی هەنگاوەكانت زۆر بن، دكتۆره ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك ڕونكردنهوهی زیاتر لهم بابهتهدا لهسهر سوودهكانی ڕۆشتن به پێ باس دهكات.
بە پێی بلاوكراوەی مانگانەی زانكۆی هارڤەرد كە باسی توێژینەوەیەك دەكات كە لە جۆرنالێكی جیهانی بلاوكراوەتەوە، ئەم توێژینەوەیە لەسەر ٤۸٤٠ كەس كراوە. بەشداربووەكان كاتژمێیری تایبەت بە پێوانەی هەنگاوەكانیان بەكارهێناوە و تێكرای تەمەنیان ٥۷ ساڵ بووە. ئەوانەی كە لە رۆژەكەدا ۸٠٠٠ـ۱۲٠٠٠ هەنگاویان بریوە ئەگەری مردنیان بە نەخۆشیەكانی وەكو شێرپەنجەو نەخۆشی دڵ كەمتر بووە لەوانەی ٤٠٠٠هەنگاویان بریوە لە رۆژەكەدا. كەواتە زۆركردنی هەنكاوەكانی كە دەیبریت لە رۆژەكەدا كاریگەری دەبێت لە سەر درێژكردنی تەمەن و كەمتر كردنەوەی ئەگەری مردن بە نەخۆشیە درێژ خایەنەكان.
كەواتە بەپێی ئەم توێژینەوە گرنگی جوڵەمان بۆ دەردەكەوێت هەربۆیە ئێمە لە چەند مانگی پێشوتریشدا چالێنجی ڕۆشتن و زیادكردنی هەنگاوەكانمان كرد.
بۆیە باشترە هەر كەسێكمان لە مۆبایلەكانماندا ئەپلیكەیشنی تایبەت یان كاتژمێری تایبەتمان هەبێت بۆ ژماردنی هەنگاوەكەمان و هەموو رۆژێك هەول بدەین لە رۆژی پێشوتر ئەو ژمارەی هەنگاوانەمان زیاتر بكەین.
PM:06:50:15/07/2020
ئهم بابهته 1936
جار خوێنراوهتهوه