دكتۆر زانا له‌سه‌ر ده‌رمانی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا ڕونكردنه‌وه ده‌دات
وێستگە ستایل-
دكتۆر زانا پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناوی له بابه‌تێكی تایبه‌تدا ڕونكردنه‌وه له‌سه‌ر ده‌رمانی فاڤیپیراڤیر ده‌دات كه به‌م دواییانه وه‌ك بێ زیانترین ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنا له زۆرینه‌ی وڵاتانی جیهانی ناسێنرا و له كوردستانیش به‌م نزیكانه بۆ توشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت.
دكتۆر زانا ده‌ڵێت" ئەو دەرمانەی کە ئێستا لە کوردستان بەردەستە، بەناوی (فاڤیپیراڤیر) پێشتر لە چەند ووڵاتێکی تر بەکارھاتووە کە دەشێ سوودی ھەبێت لە چارەسەری کۆڤید_کۆڕۆنا و لەھەمان کاتدا لە ھەندێ ووڵات ھیچ کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووە."
ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات" تا ئێستا و ئەم دەقەیەش ھیچ دەرمانێکی باوەڕپێکراوی ڕەسمی لە ڕێکخراوی تەندروستی جیھانیی بۆ کۆڕۆنا_کۆڤید نەدۆزراوەتەوە و ئەوانەی تا ئێستا باس دەکرێن، تەنھا ئەنجامی لێکۆڵینەوەن و بە گشتگیریی پشتڕاست نەکراونەتەوە، واتا ئەو حەبی فاڤیپیراڤیرە، چارەسەری دژە کۆڕۆنا نییە بە ڕەسمیی، دەشێ لە ھەندێ کەسی تووشبوو بە ڤایرەسەکە سوودی ھەبێت و لەھەندێ کەس نەیبێت."
له كۆتایدا دكتۆر زانا ده‌ڵێت" تکا دەکەم لە خۆتانەوە ئەو حەبە لە دەرمانخانەکان مەکڕن و مەیخۆن تا پزیشکی پسپۆڕی تایبەت نەینووسێت! ئەم حەبە لێکەوتەی سلبیی ھەیە و بێ ئامۆژگاریی پزیشک نەکەیت وەریبگریت و بەوە نەخەڵەتێیت کە ئەو حەبە چارەسەری کۆتایی کۆڕۆنا ڤایرەسە، چونکە دووبارەی دەکەمەوە دەشێ سوودی ھەبێت و دەشێ ھیچ سوودی نەبێت، ئەوە پێویستی بە لێکۆڵینەوە ھەیە تا بڕیاری کۆتایی لەسەر بدرێت. لە ھەموو بوارێک‌دا، پرس بە پزیشکی پسپۆڕ بکە پێش بەکارھێنانی."
PM:06:23:15/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2628
جار خوێنراوه‌ته‌وه