‌ئایا خواردنی گێزەر بۆ چاو باشە؟

وێستگە ستایل-


بەڵێ، گێزەر بە سەرچاوەیەکی گرنگی ڤیتامین A دادەنرێت چونکە بڕێکی زۆر ماددەی بێتاکارۆتینی تێدایە کە لە جەستە دا دەگۆڕێت بۆ ڤیتامین A له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر كاروان پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر سووده‌كانی خواردنی گێزه‌ر ده‌دات.

ڤیتامین A گرنگە بۆ دروستی چاو، کەمی ڤیتامین A دەبێتە هۆی وشکبوونەوەی چاو و گلێنەی چاو تەنانەت کوێربوونیش ئەگەر چارەسەر نەکرێت ، هەروەها کاریگەری لەسەر تۆڕەی چاو دروستدەکات و دەبێتە هۆی شەوکوێری.

ئایا گێزەر تاکە سەرچاوەیە بۆ ڤیتامین A؟
بێگومان نەخێر، ڤیتامین ئەی لە زۆر سەرچاوەی گیانەوەری وەکو جگەر و گۆشت و شیرو بەرهەمەکانی و هێلکەو ماسی کۆمەڵێک سەرچاوەی رووەکی تر وەکو سپێناخ و ڕوەکە سەوزەکان هەیە.

زۆر بەدەگمەن مرۆڤ تووشی کەمی ڤییامین A دەبێت بەهۆی جۆراوجۆری سەرچاوەی خۆراکی. ئێستا ئەو حالەتانە زیاتر لە وڵاتە زۆر هەژارەکان هەیە، کەواتە گێزەر ئەوەندە گرنگ نییە کە لە ناو خەڵکدا بڵاوە.

ئایا کەسێک چاویلکەی هەبێت بە خواردنی گێزەر لە چاویلکە ڕزگاری دەبێت؟!

نەخێر، خواردنی گێزەر هیچ پەیوەندی بە چاویلکە نییە.


AM:12:05:15/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل