پاره به‌خته‌وه‌ری ده‌هێنێت؟ توێژینه‌وه‌یه‌ك وه‌ڵامی ئه‌مه ده‌داته‌وه
وێستگە ستایل-
"پاره ده‌توانێت به‌خته‌وه‌ری بكڕێت" ئه‌مه ئه‌نجامی سه‌لمێندراوی نوێترین توێژینه‌وه‌یه له‌كاتێكدا له پێشدا ده‌وترا پاره به‌خته‌وه‌ری ناهێنێت و په‌یوه‌ندیان نییه به یه‌كه‌وه.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه له گۆڤاری زانستی "Emotion" بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هاتووه به‌خته‌وه‌ری مرۆڤ په‌یوه‌سته به شوێنی كۆمه‌ڵایه‌تی و پله و پایه و دۆخی دارایی و كۆمه‌ڵایه‌تی و جۆری بڕوانامه و ئاستی خوێندن.
پسپۆڕی ده‌رونی" جان توینگ" له زانكۆی ویلایه‌تی " سان دییگۆ" ی ئه‌مه‌ریكی له‌ڕێی ڕوپێوی كردنی كۆمه‌ڵایه‌تی ژماره‌یه‌ك به‌شداربووی توێژینه‌وه‌كه ئه‌م ئه‌نجامه‌ی سه‌لماندوه و بۆ ئه‌م توێژینه‌وه‌یه داتاكان له ساڵی 1972- 2016 كۆكراونه‌ته‌وه .
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه به گوێره‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی به‌شداربووه‌كان به‌و شێوه‌یه بووه ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌ڕووی داراییه‌وه ئاستیان باش بووه و له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تی و پله‌ی خوێندنه‌وه ئاستیان به‌رز بووه زیاتر هه‌ستیان به به‌خته‌وه‌ری كردوه و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت پاره هۆكارێكی گرنگی هه‌ستكردنی مرۆڤه به‌خته‌وه‌ری.
PM:07:56:13/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2016
جار خوێنراوه‌ته‌وه