به‌وێنه.. نرخی یه‌ك قتو بۆنخۆشكه‌ری جه‌سته له لوبنان گه‌یشتۆته 70 دۆلار
وێستگە ستایل-
به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار و داشكانی نرخی پاره‌ی لوبنانی وایكردوه نرخی كه‌لوپه‌له‌كان له‌و وڵاته زۆر به‌رز بێت و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان وێنه‌ی موعه‌ته‌ر " بۆنخۆشكه‌ری جه‌سته" بڵاوكراوه‌ته‌وه و له‌سه‌ر نرخه‌كه‌ی نوسراوه 105 هه‌زار لیره‌ی لوبنانی ئه‌مه‌ش ده‌كاته نزیكه‌ی 70 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
بازرگانه‌كان هۆكاری به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی كه‌لوپه‌ل بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێننه‌وه كه نرخی دۆلار زۆر به‌رزه و ناچارن له بازاڕی ڕه‌ش دۆلار بكڕن .
PM:09:21:09/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2252
جار خوێنراوهتهوه