ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی: 100 ساڵه په‌تای له‌م شێوه‌یه بڵاو نه‌بۆته‌وه
وێستگە ستایل-
به‌ڕێوبه‌ری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی " تیدرۆس ئه‌دانوم " ئاشكرای كردوه كه بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له‌مه‌ی ئێستا خێراتر ده‌بێت و هێشتا نه‌گه‌یشتۆته لوتكه.
له دیمانه‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا" تیدرۆس" باسی له‌وه كردوه تا ئێستا له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان 11.4 ملیۆن توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه و زیاتر له 535 هه‌زار كه‌س به‌م ڤایرۆسه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ده‌شڵێت" هه‌مومان هه‌ڕه‌شه‌ی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنامان له‌سه‌ره و دۆخه‌كه به جۆرێكه ڤایرۆسه‌كه سه‌رتاسه‌ری دانیشتوانی زه‌وی بونه‌ته كۆیله‌ی ده‌ستی ڤایرۆسه‌كه" و داواش ده‌كات هه‌موو لایه‌ك به یه‌كه‌وه كاربكه‌ن بۆ ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤایرۆسه.
تیدرۆس باسی له‌وه‌ش كردوه په‌تایه‌كی له‌م شێوه‌یه ماوه‌ی 100 ساڵه له‌سه‌ر زه‌وی بڵاو نه‌بۆته‌وه و كۆتا مه‌ترسیدارترین په‌تا ساڵی 1918 كه به "په‌تای ئه‌نفلۆنزای ئیسپانی" ناسراو بوو بڵاوبۆوه و به‌هۆیه‌وه ده‌یان ملیۆن مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان گیانیان له‌ده‌ستدا.
له‌لای خۆشیه‌وه بینیدیتا ئه‌لیگرازی به‌رپرسی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی باس له‌وه ده‌كات دوور نییه له شوێنه قه‌ره‌باڵغه‌كاندا ڤایرۆسه‌كه له‌ڕێی هه‌واوه بگوێزرێته‌وه.
PM:06:28:08/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2292
جار خوێنراوه‌ته‌وه