ئایا لە هەولێر دەرمان و ڤاکسینی کۆرۆنا دۆزراوەتەوە؟
وێستگە ستایل-
دروستکردنی هەر دەرمانێک لە کوردستان مایەی دڵخۆشی و جێگای دەستخۆشییە، ئەوەی لە هەولێر بەرهەمهێنراوە، دەرمانێک نییە تازە دۆزرابیتەوە، یان وەکو هەندێک سایت و پەیج وەکوو ڤاکسین پێناسەی دەکەن، لە راستیدا نە ڤاکسینە و نە هێشتاش وەکو چارەسەرێکی زۆر دڵخۆشکەری کۆرۆنا ناسێنراوە
ئەوەی دروستکراوە حەبێکە بەناوی (فاڤیپیراڤیر)، ئەم دەرمانە ساڵی ٢٠١٤ ژاپۆن وەکو چارەسەری ئەنفلۆنزا پەسەندی کرد و هەر ئەو سالە بۆ چارەسەری ئیبۆلا بەکارهێنرا لە ئەفریقا و هەندێک کاریگەری هەبووو لە کۆتایی ساڵی رابردوو چین وەکو چارەسەری کۆرۆنا تاقیکردەوە و دواتر ڕوسیا و دوای ئەویش تورکیا.
لە کوردستانیش لە مانگەکانی پێشوو بۆ چەند نەخۆشێکی کۆرۆنا بەکارهێنرا، دەکرێت هەندێ کاریگەریی سنوورداری هەبێت، بەڵام شتێکی زۆر گەورە و دڵخۆشکەریش نییە، هێشتا توێژینەوە گەورەکان سەبارەت بەم دەرمانە تەواو نەبوون و دوور نییە ئەمیش وەکوو هایدرۆکسی کلۆرۆکوینی لێبێت، بەڵام ئەگەریشی هەیە پەسەند بکرێت.
ئومێدی ساختە بۆ خەڵک دروستمەکەن، فاڤیپیراڤیر ئەگەر کاریگەریشی هەبێت، کاریگەرییەکی سنوردارە.
ئا: د. سەروەر سالار چوچانی
PM:03:50:08/07/2020
ئهم بابهته 5576
جار خوێنراوهتهوه