نووستنی تەندروست چیە بۆ منداڵ؟
وێستگە ستایل-
زۆركات دایكان و باوكان پرسیاری ئهوه دهكهن نوستنی تهندروست چییه بۆ منداڵهكانیان، دكتۆر پشدهر پزیشكی پسپۆڕی منداڵان وهڵامی ئهم پرسیاره لهم بابهتهدا دهداتهوه.
1- دەبێت کاتی نووستن و کاتی هەڵسان لە خەو دیاری کراو بێت و بڕی پێویست بخەوێت، واتە هەموو ڕۆژێک لە کاتی دیاری کراودا بخەوێت و هەڵبسێت لە خەو.
2- نابێت جیاوازی کاتی نووستن و هەڵسان لەو ڕۆژانەی کە ناچێت بۆ قوتابخانە لەگەڵ ئەو ڕۆژانەی کە دەچێت بۆ قوتابخانە لە ۱ كاتژمێر زیاتر بێت.
3- پێویستە منداڵ لە دەرەوەی ژووری نووستن بڕی پێویست وەرزش و یاری بکات.
4- ژووری نوستن پێویستە بێ دەنگ و تاریک یان ڕووناکی زۆر کەم بێت.
5- ژووری نووستن پێویستە پلەیەکی گەرمی گونجاوی هەبێت واتە نابێ سارد یان گەرم بێت.
6-نابێت لە ژووری نووستن منداڵ سزا بدرێت.
7- نابێت لە ژووری نووستن تەلەفزیۆن هەبێت.
8- پێش نووستن نابێ چا، کۆلا ، چوکلێت ، کۆفێ بدرێت بە منداڵ.
9- دەتوانی پێش نووستن ژەمە خواردنێکی سووک بدەیت بە منداڵ بۆ ئەوەی لە برسیەتیا خەبەری نەبێتەوە.
PM:11:11:07/07/2020
ئهم بابهته 1848
جار خوێنراوهتهوه