ده‌رمانه نوێكه‌ی كۆرۆنا بۆ ئه‌م نه‌خۆشانه مه‌ترسیداره
وێستگە ستایل-
له ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه پێشكه‌وتنی گرنگ له چاره‌سه‌ره‌كانی دژه هه‌وكردن به دی هاتوه له‌گه‌ڵ داهێنانی دژه به‌كتریاكان و پێكوته و دژه میكرۆبه‌كانی دیكه.
ده‌رمانی " favipiravir " یه‌كێكه له‌و ده‌رمانانه‌ی ڕێگری ده‌كات له جیناته‌كانی ڤایرۆس و تایبه‌ته به ڕێگری كردنی ئه‌و ئه‌نزیمه‌ی كه به‌رپرسه له دروستكردنی RNA ته‌واوی جۆره‌كانی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزا و به جۆرێك به‌رهه‌م هێنراوه كه دژی ته‌واوی ئه‌و ڤایرۆسانه بێت كه RNA له ناوكه ترشیاندا هه‌یه و یه‌كێك له‌و جۆره ڤایرۆسانه‌ش كۆرۆنایه كه به‌م دواییانه سه‌ری هه‌ڵداوه.
ئه‌م ده‌رمانه له كاتی خۆیدا بۆ چاره‌سه‌ری" ئه‌رینا ڤایرۆس و بونیا ڤایرۆس و فلاڤی ڤایرۆس و فیلۆ ڤایرۆس" به‌رهه‌م هێنراوه كه هۆكارن بۆ نه‌خۆشی تای خوێن به‌ربوون و هه‌وكردنی مێشك به‌كارهێندراوه، و ئه‌م دوو نه‌خۆشییه ڤایرۆسیه هه‌تا ئێستا هیچ پێكوته‌یه‌ك و ده‌رمانێكی دیكه‌و بۆ چاره‌سه‌ری نه‌دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌نها ده‌رمانی" favipiravir " بۆ چاره‌سه‌ریان به‌كارده‌هێندرێت.
له ئه‌مه‌ریكا ئه‌م ده‌رمانه له هه‌ر سێ نه‌خۆشخانه‌ی" ماساتشوستسی گشتی و نه‌خۆشخانه‌ی بریجهان تایبه‌ت به ئافره‌تان و ڕێكخراوی UMass Memorial Health Care بۆ 50-60 نه‌خۆش به‌كارهێندراوه و ده‌رئه‌نجامه‌كه‌شی ئه‌رێنی بووه.
ده‌رمانی favipiravir ته‌نها بۆ ئه‌و كه‌سانه به‌سووده كه ته‌مه‌نیان له‌نێوان 20- 90 ساڵدان و توشبووی كۆرۆنای ئاسایی و مامناوه‌ندن و هیچ سوودی نابێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی به قورسی توشی كۆڤید ده‌بن، ئه‌وه‌ی خاڵێكی گرنگه له‌م ده‌رمانه‌دا ئه‌وه‌یه كه بۆ توشبووانی نه‌خۆشی شه‌كره و پاڵه په‌ستۆی خوێن ده‌توانرێت به‌كاربهێندرێت بێ ئه‌وه‌ی زیانی هه‌بێت.
تا ئێستا زیاتر له %88 ی ئه‌و كه‌سانه‌ی توشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنان و ئه‌م ده‌رمانه‌یان بۆ به‌كارهێندراوه چاكبونه‌ته‌وه و سودیان لێ بینیوه و ده‌رمانه‌كه له ماوه‌ی 4 ڕۆژدا به‌كارده‌هێندرێت و كاریگه‌ری ئه‌رێنی و خێرای ده‌بێت.
به‌ڵام خانمانی دووگیان توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نابێت ئه‌م ده‌رمانه بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاربهێنن چونكه كاریگه‌ری مه‌ترسیداری ده‌بێت له‌سه‌ر كۆرپه‌له‌كه‌ی سكیان.
ئا: شاجوان ئاسۆ
PM:09:57:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 9240
جار خوێنراوه‌ته‌وه