‌چۆن پلازمای کەسی چاکبوو کار دەکات لە نەخۆشی تر؟

وێستگە ستایل-


خوێن کە شلەیەکی سوورە لە لەشی مرۆڤدا لە بنەرەتدا لە دوو بەش پێکدێت، بەشێکی خانەکانی خوێنن، بەشەکەی تریشی لە ئاو و پرۆتینە تواوەکان پێکدێت.

کاتێک بە تەکنیکی تاقیگەیی جیا دەکرێنەوە خانەکان دەنیشن و بەشە شلەکەی لە ئاو و پرۆتینەکە سەردەکەون و رەنگێکی زەردی ھەیە، یەکێک لەو پرۆتینانەی لە ناوپلازمای خوێن ھەیە بریتیە لە پرۆتینێک کە پێی دەووترێت "دژە تەن".

چۆن پلازمای کەسی چاکبوو کار دەکات لە نەخۆشی تر؟

کاتێک کەسێک چاک دەبێتەوە لە نەخۆشی کۆرۆنا پلازمای خوێنی ئەو نەخۆشە، کە پڕیەتی لە دژەتەن
و بۆ ماوەیەکی نادیاری درێژ دەمێنێتەوە، کاتێک دەدرێتە تووشبوویەک ئەوا دژەتەنەکانی ناو پلازماکە کە تایبەتن بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، ڤایرۆسەکە دەگرن و نایەڵن چیتر خانە داگیربکات و تێکی بشکێنێت و زیاد بکات، بەمەش یارمەتی لەش دەدات بۆ لە ناوبردنی خانە تووشبووەکانی تر و چاکبوونەوە.

کێ دەبێت پلازما ببەخشێت و چۆن؟

ھەرکەسێک کە تووشی ڤایرۆسەکە بووە و چاکبۆتەوە و پاش ماوەی 14 رۆژ دوای چاکبوونەوە دەتوانێت پلازما ببەخشێت بۆ نەخۆشی تر .گرنگە کە ھەموو ئەوانەی کۆرۆنایەن گرتووە و چاکبوونەتەوە ئەو ھەنگاوە بنێن بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی دیکە.

لەسالی 1890 بۆ یەکەم جار دژی نەخۆشی کۆکەڕەشە بەکارھاتووە و دواتریش لە سالی 1918 بۆ پەتای ئەنفلۆنزای ئیسپانی بەکارھاتووە، ھەروەھا بۆ ئیبۆلا و جۆرەکانی تری کۆرۆنا بەکارھاتووە بەم دواییانە.

س: به‌ڕێوبه‌رایه‌تی ته‌ندروستی چه‌مچه‌ماڵ 


PM:08:29:07/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 1808 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل