پزیشكێكی كورد: رێژەی تووشبوونی کۆرۆنا لە کوردستان دوو هێندەی ئێران و چوار هێندەی تورکیایە
وێستگە ستایل-
بە بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان، رێژەی تووشبوونی خەڵک بە کۆرۆنا لە کوردستان دووهێندەی ئێران و چوارهێندەی تورکیایە، لهم بابهتهدا دكتۆر ئاراس برادۆستی پزیشكی دهمار زانی به داتاوه ئهم ڕێژهیه ڕوون دهكاتهوه.
لێکدانەوەیەکی سادەی بیرکارییە؛
ئێران:
ژمارەی دانیشتووانی ئێران 81.8 ملیۆن کەسە و رۆژانە نزیکەی 2200 بۆ 2500 کەس تووشی کۆرۆنا دەبن، واتە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ئێران دەگاتە نزیکەی %0.002.
تورکیا:
ژمارەی دانیشتووانی تورکیا نزیکەی 84 ملیۆن کەسە، رۆژانە نزیکەی 1300 کەس تووشی کۆرۆنا دەبن، واتە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە تورکیا دەگاتە نزیکەی %0.001
کوردستان:
ئێستا رۆژانە لە کوردستان بە فەرمی بە تێکڕایی نزیکەی 250 کەس وەک تووشبووی کۆرۆنا دەستنیشاندەکرێن
واتە رێژەی تووشبوون بە کۆرۆنا لە کوردستان دەگاتە نزیکەی %0.004.
رێژەی تووشبوونی خەڵک لە کوردستان دووهێندەی ئێران و چوارهێندەی تورکیایە، ئەمە جگە لەو ژمارە زۆرەی دەستنیشاندەکرێن و راناگەیەندرێن، جگە لەوانەی تۆمارناکرێن، لەگەڵ ئەوەشدا کە تواناکانی سیستمی تەندروستی لە کوردستان زۆر لەدواوەی ئێران و تورکیایە، هەر بەراوردناکرێ.
تکایە خۆتان بپارێزن، باشترین چەکی دەستمان لە دژی کۆرۆنا خۆپارێزییە، هەمیشە گوتوومە و دەیڵێمەوە، لە کۆرۆنا مەترسن بەلام خۆتان بپارێزن.
PM:08:20:07/07/2020
ئهم بابهته 2044
جار خوێنراوهتهوه