زمانت له ته‌ندروستیت ئاگادارت ده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی پزیشكانی ددانی ئوستورالی باس له‌وه ده‌كه‌ن زمان وه‌ك یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته له توانایدا هه‌یه چه‌ندین گرفتی ته‌ندروستی له‌ش ئاشكرا بكات.
گۆڤاری Daily Mail ی به‌ریتانی له‌ڕێی ئه‌م پزیشكانه‌وه ڕاپۆرتێكیان بڵاوكردۆته‌وه تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی جگه‌ره ده‌كێشن و مه‌ی ده‌خۆنه‌وه له ئه‌نجامی خاوێن نه‌كردنه‌وه‌ی ده‌م و ددانیان چینێكی سپی له‌سه‌ر زمانیان دروست ده‌بێت و له‌م كاته‌دا له‌ڕێی خاوێنكردنه‌وه‌ی زمانه‌وه ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م چینه سپیه زیاتر له دوو هه‌فته زیاتر له‌سه‌ر زمان مایه‌وه ئه‌وه پێویسته كه‌سه‌كه سه‌ردانی پزیشك بكات چونكه ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ی گه‌شه‌كردن جۆرێك كه‌ڕوو بێت له‌سه‌ر زمان.
سوور بوونی چه‌ژه گۆپكه‌كانی سه‌ر زمان ڕه‌نگه نیشانه‌ی كه‌می ڕیچژه‌ی ترشی فۆلیك بێت له جه‌سته‌دا كه یه‌كێكه له هۆكاره‌كانی هه‌وكردنی قوڕگ و له‌م كاته‌شدا سه‌ردانكردنی پزیشكی پسپۆڕی قوڕگ و گوێ پێویسته.
ئه‌و كاته‌ش كه له‌سه‌ر ڕووی زمان تامێسك دروست ببێت یان هه‌ستیاری و تام له‌ده‌ست بدات ئه‌وه پێویسته كه‌سی نه‌خۆش سه‌ردانی پزیشك بكات.
PM:06:32:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2188
جار خوێنراوه‌ته‌وه