هۆشداری له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌م مادده خاوێنكه‌ره‌وانه ده‌درێت
وێستگە ستایل-
كۆمه‌ڵه‌ی ده‌رمان و خۆراكی ئه‌مه‌ریكی (FDA) ئاشكرای كردوه ئه‌و مادده خاوێنكه‌ره‌وانه‌ی مادده‌ی" میسانۆل" له‌و پێكهاته‌یاندا هه‌یه و بۆ خاوێنكردنه‌وه به‌كارده‌هێندرێن مه‌ترسی توشبوون به چه‌ندین نه‌خۆشی مه‌ترسیدار زیاد ده‌كات و ته‌نانه‌ت هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆی مردن.
(FDA) له‌ڕێی پێگه فه‌رمیه‌كه‌ی خۆیه‌وه ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به زۆر به‌كارهێنانی مادده خاوێنكه‌ره‌وه‌كان به‌تایبه‌ت له‌م دواییانه و تیایدا هاتووه كه حاڵه‌ته‌كانی ژه‌هراوی بوون به مادده خاوێنكه‌ره‌وه‌كانی كه ئیسانۆل له پێكهاته‌یدا هه‌یه زۆر زیادی كردوه و ئه‌و ماددانه‌ش كه میسانۆلیان تیادایه و بۆ خاوێنكردنه‌وه‌ی پێست به‌كارده‌هێندرێن مه‌ترسیدارن و ده‌بنه هۆی ژه‌هراوی بوون و له‌ڕێی پێسته‌وه ده‌چنه ناو جه‌سته‌وه.
پسپۆڕان چه‌ندین حاڵه‌تی ژه‌هراوی بوون به میسانۆلیان تۆماركردوه كه بونه‌ته هۆی له‌ده‌ستدانی بینای هه‌تا مردن له‌به‌ر ئه‌وه (FDA) پێشنیازی ئه‌وه‌ی كردوه ئه‌و مادده خاوێنكه‌ره‌وانه‌ی مه‌ترسیدارن به‌كارنه‌هێندرێن و ئه‌گه‌ر له‌كاتی به‌كارهێناندا كه‌سی به‌كارهێنه‌ر توشی هه‌ریه‌ك له حاڵه‌ته‌كانی سه‌رگێژخواردن و سه‌رئێشه و له‌ده‌ستدانی بینایی به‌شێوه‌یه‌كی نیمچه‌یی یان هه‌میشه‌ی و ڕه‌ق بوونی ماسولكه‌كانی كرد ئه‌وه ڕاسته‌وخۆ ڕوبكاته نه‌خۆشخانه چونكه به‌كارهێنانی بڕێكی زۆر له‌و مادده خاوێنكه‌ره‌وانه‌ی كه میسانۆل له پێكهاته‌یاندا هه‌یه ده‌بنه هۆی له‌ده‌ستدانی هۆش و ته‌نانه‌ت مردنیش.
PM:05:38:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1924
جار خوێنراوه‌ته‌وه