چی ڕوده‌دات ئه‌گه‌ر زیاده‌ڕه‌وی له خواردنه‌وه ووزه به‌خشه‌كاندا بكرێت؟
وێستگە ستایل-
دكتۆره ئانا كورینیفیتش پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ داوا ده‌كات هه‌مووان له خواردنه‌وه ووزه به‌خشه‌كان دووربكه‌ونه‌وه چونكه ئه‌مه كار له كۆئه‌ندامی ده‌مار ده‌كات و به‌هۆیه‌وه لێدان و كاركردنی دڵ ناڕێك ده‌بێت.
ئه‌م خانمه پزیشكه ده‌ڵێت" زۆر خواردنه‌وه‌ی خواردنه‌وه ووزه به‌خشه‌كان واده‌كات بڕێكی زۆر له مادده‌ی كاتیكۆلامینات " هۆرمۆنی ماندوو بوون" وه‌ك " ئه‌درینالین و نورادرینالین و دۆپامین" له له‌شدا زیاتر به‌رهه‌م بهێندرێت كه ده‌بێته هۆی زیادبوونی ته‌ركیز به‌ڵام كار له دڵ ده‌كات و زیانی پێ ده‌گه‌یه‌نێت.
ده‌شڵێت" زۆر پێویسته هه‌موان له مه‌ترسیه‌كانی زۆر خوارد نه‌وه‌ی ئه‌م خواردنه‌وانه ئاگاداربین چونكه ده‌بنه هۆی ڕه‌ق بوونی ملوله‌كانی خوێن و به‌رز بوونه‌وه‌ی ئاستی شه‌كر و په‌ستانی خوێن و ناڕێكبوونی لێدانه‌كانی دڵ"
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه خواردنه‌وه‌ی بڕێكی كه‌م له خواردنه‌وه ووزه به‌خشه‌كان ته‌نها له كاتی زۆر پێویستدا زیان به جه‌سته ناگه‌یه‌نێت وه‌ك ئه‌وه‌ی كاتێك كه‌سێك بیه‌وێت شه‌وێك بێ‌دار بێت و خه‌وی لێ نه‌كه‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی هه‌یه یان كارێكی زۆری به‌سه‌ردا كه‌وتووه به‌ڵام ئه‌مه نه‌كرێته خووی به‌رده‌وام چونكه ئه‌م جۆره خواردنه‌وانه‌ش مرۆڤ پێوه‌ی ئالوده ده‌بێت.
PM:04:54:07/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 1496
جار خوێنراوه‌ته‌وه