‌له‌م كاته‌دا گرتنی تیشک لەلایه‌ن خانمانی دووگیان ده‌بێته‌ هۆی له‌بارچوونی كۆرپه‌له‌

وێستگە ستایل-

کاریگەری گرتنی تیشک لە کاتی دووگیانی کە ببێتە زیان بۆ کۆرپەلە زۆر کەمە، بەشێوەیەکی گشتی سودەکانی تیشک کە بەکاردێت بۆ دەست نیشانکردن دەبێت بەراوردبکرێت بەزیانەکانی بۆ کۆرپەلە، بەڵام کەتۆ ژمارەیکی زۆر تیشک بگریت بۆناوچەی زگ لەماوەیەکی کەمدا کە نەتزانیبێت کە دووگیانی لەوانەیە کاریگەری لەسەر کۆرپەلە هەبێت، دكتۆره‌ كافیه‌ پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەرییەکانی خانمان و منداڵبوون کاریگەریەکانی تیشک و ڕەنین موگناتیسی و سیتی سکان لەسەر خانمانی دووگیان و کۆرپەلە له‌م بابه‌ته‌دا باس ده‌كات.

گرتنی تیشک بۆ ناوچەکانی سەر، ددان ،سینگ، قاچەکان ،کە لە کاتێکدا ناوچەی زگ داپۆشرابێت بە پارێزەرێک لەتیشک وادەکات کۆئەندامی زاوزێ دوربێت لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشک .

بەڵام گرتنی تیشک بۆ ناوچەی زگ کۆرپەلە ڕاستەوخۆ دەکەوێتە بەر کاریگەری تیشک لەو کاتەدا مەترسی بۆ کۆرپەلە دەکەوێتە سەر تەمەنی کۆرپەلە و ڕێژەی تیشکەکە.

بەرکەوتنی ڕێژەیکی زۆری تیشک لە دوو هەفتەی سەرتای دوو گیانی لە وانەیە ببێتە هۆی لە بارچوون هەروەها بەرکەوتنی ڕێژەیەکی زۆر تیشک لە دوو حەفتەی سەرتای دوو گیانی بۆ هەشت حەفتەی دووگیانی ببێتە هۆی دواکەوتنی گەشەی کۆرپەلەو ناتەواوی جەستەی کۆرپەلە هەروەها بەرکەوتن لە نێوان هەشت حەفتەی دووگیانی و شانزە حەفتەدا ببێتە هۆی لەدەستدانی بیستن و دواکەوتنی گەشەی مێشک .

بەڵام بەرکەوتنی تیشک بۆ یەک جار کە بەکاربێت بۆ دەست نیشانکردنی نەخۆشی کەمترە لە ڕێژە زۆرەی کە باسمان کرد.

بۆیە پێشگرتنی تیشک دکتۆرەکەت ئاگاداربکەوە کەتۆ لەوانەیە دووگیانبیت گرتنی تیشک پەپێ ی جۆری نەخۆشیەکەت دەگۆرێت لەوانەیە بتوانی گرتنی تیشککەت دوا بخەیت بۆ دوای لە دایک بوون ،هەروەها ئاگاداربە ئەگەر منداڵەکەت تیشکی پێویست بێت منداڵەکەت لە باوەش مەکە لە کاتی گرتنی تیشک ئەگەر هەست بکەیت لەوانەیە دووگیانبیت.

لە کاتێکدا کە تۆ تیشککەت گرت نەت زانی دووگیانی لە گەڵ پزیشکەکەت ڕاوێژ بکە.

کاریگەری ڕەنینی موگناتیسی لەسەر خانمانی دووگیان و کۆرپەلە چین؟
بەپێی ئەو توێژینەوانەی کە کراون لە 30 ساڵی ڕابردوودا وا دەردەخات کە ڕەنینی موگناتیسی کاریگەرییەکی ئەوتۆی نەبووبێت لە سەر کۆرپەلە وخانمانی دووگیان ،بەڵام گرتنی ڕەنین بە مادەیەک کە پێی دەڵێن ( gadoliniu) کە لەناو دەماری دەست ئەدرێت لە کاتی دووگیانی باشترە بەکارنەیێت .کە ئەوماددەیە پێویست بوو بەکاربێت لە کاتی ڕەنین بۆ زیاتر ڕوونکردنی ڕەنینەکە دەبێت پزیشکی پسپۆری لە بواری سۆنەر بڕیاری لە سەر بدات .

لەکاتی دووگیانیدا کاتێک زۆر پێویستت بە ڕەنینی موگناتیسی بوو، گرتنی ڕەنینەکە ڕەت مەکەوە چونکە بوونی بوونی کۆرپەلەیکی تەندروست پێویستی بە دایکێکی تەندروستە.


PM:11:03:06/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 4324 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌