قارچكه جادویه‌كه.. بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی به‌كاردێت
وێستگە ستایل-
زۆرینه‌ی ئه‌و سه‌ربازه به‌ریتانیانه‌ی دوای جه‌نگ توشی خه‌مۆكی بوون په‌نا ده‌به‌نه به‌ر به‌كارهێنانی جۆرێك قارچك بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌م دۆخه‌ی ده‌رونیه‌ی تێی ده‌كه‌ون و پسپۆڕان و ئه‌كادیمیسته‌كان له ئێستادا سه‌رقاڵی تاقیكردنه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی به‌كارهێنانی ئه‌م قارچكه به شێوه‌یه‌كی یاسایی ڕێگه‌ی پێ بده‌ن.
پرۆفیسۆر" ده‌یڤد نۆت" سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ئه‌م توێژینه‌وه‌یه ده‌یه‌وێت به‌كارهێنانی ماده‌ی سیلۆسیبین به یاسا ڕێگه‌ی پێ بدرێت چونكه ئه‌و جه‌نگاوه‌رانه‌ی گرفتی خه‌مۆكیان هه‌بووه و بۆ چاره‌سه‌ر به‌كاریان هێناوه سودیان لێ بینیوه چاره‌سه‌ری ته‌واوی حاڵه‌ته‌كانی خه‌مۆكی و گۆشه‌گیری و دڵه‌ڕاوكێ و تێكچوونی باری ده‌رونی به‌هۆی كێشه‌كانه‌وه كردوه و پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ئه‌م قارچكه‌یه.
ئه‌وه‌ی جێی بایه‌خه ئه‌م جۆره مادده‌ی " سیلۆسیبین " چالاك و بێ زیانه و له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك نه‌خۆش تاقیكراوه‌ته‌وه و زۆرینه‌یان دۆخه‌كه‌یان تێ په‌ڕاندوه.
ئه‌م جۆره قارچه‌كه له ته‌واوی جیهان ده‌ڕوێت و له‌سه‌رده‌مێكی زوه‌وه بۆ چه‌ندین مه‌به‌ستی نا پزیشكی به‌كارهێنراوه به تایبه‌ت له كه‌شه ئاینیه‌كاندا.
به‌گوێره‌ی داتاكانی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئێستادا 350 ملیۆن كه‌س به‌ده‌ست خه‌مۆكیه‌وه ده‌ناڵێنن و كێشه‌ی كه‌مخه‌وی و دڵه‌ڕاوكێ و كه‌می ئاره‌زووی نانخواردن و ته‌ركیز و چه‌ندین گرفتی دیكه‌یان بۆ دروست بووه.
PM:11:18:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2668
جار خوێنراوه‌ته‌وه