‌هۆكار و چاره‌سه‌ری ئێسکە نەرمە

وێستگە ستایل-


ئێسکە نەرمە یەکێکە لەنەخۆشیە بڵاوەکان کە لە ئافرەتان و پیاوان ڕوو دەدات بەتایبەتی لە ئافرەت دوای تەمەنی ٤٥_٥٠ ساڵی زۆر بەتایبەتی دوای وەستانی سوڕی مانگانە، کە ئەمەش لە ئەنجامی تێکچونی رێژەی پێویستی لە هۆرمۆناتی (ئیسترۆجین) کە زۆر پێویستە بۆ مانەوەی چڕی ئێسک لە ئافرەتدا، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئامانج پزیشكی پسپۆڕی ئێسك و شكاوی نیشانه‌ و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

نیشانەکانی ئێسکە نەرمە بە شێوەی بوونی ئازار لە هەموو ئێسکەکانی لەش و بێ هێزی لە ماسولکەکان دەردەکەوێت و زۆر جاریش دەبێتە هۆی بوونی ژان لە جومگەی ئەژنۆ و بربرەکانی پشت لەکاتی وەستان و رۆیشتن .

دەستنیشانکردنی لە ڕێگەی وەرگرتنی زانیاری لە نەخۆش و پشکنینی خوێن و وەرگرتنی تیشک دەبێت کە تایبەتە بە دیاریکردنی چرێ ئێسک (DEXA) .

چارەسەری لەڕێگەی خواردنی شیر و وەرزش کردن و دەرمانی تایبەت دەبیت و پێویسته‌  هەموومان ئەوە بزانین کە کاریگەریەکانی ئێسکە نەرمە زۆرە لەسەر لەش جگە لە ئازار و بێ هێزی گرنگترینیان بە ئاسان شکانی ئێسکی لەشە بە تایبەتی ئێسکی جومگەی حەوز و بربڕەی پشت و ئێسکی جومگەی مەچەکی دەست بە کەمترین بەرکەوتنی هێز یان بەربونەوەیەکی سادە.

لە کۆتایی زۆر گرنگە دەبێت هەموومان ئەوە بزانین ئێسک تا زیاتر بەکار بێت بەهێز تر دەبێت.


PM:06:27:05/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 7120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌