نیشانه‌یه‌ك له چاوه‌كانتدا ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه بۆ كه‌می ڤیتامین B12 له جه‌سته‌تدا
وێستگە ستایل-
دیاریكردنی كه‌می نیشانه‌ی ڤیتامین B12 له جه‌سته‌دا كارێكی ئاسان نییه و به‌رده‌وامی ئه‌م حاڵه‌ته بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ كاریگه‌ریه‌كه‌ی ده‌رده‌كه‌وێت.
ڤیتامین B12 پێكهاته‌یه‌كی گرنگه بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ و زۆر پێویسته بۆ دروستكردنی خڕۆكه سوره‌كانی خوێن و ئه‌و كاته‌ش كه بینای ناڕوون بێت ئه‌وه ئاماژه‌یه بۆ كه‌می ئه‌م ڤیتامینه له له‌شدا و پێویسته ده‌ستوبرد بكه‌یت له وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
پێگه‌ی Healthline ی پزیشكی له بابه‌تێكی تایبه‌تدا باسی له‌وه كردوه ده‌كرێت مرۆڤ توشی ناڕوونی بینایی ببێت ئه‌گه‌ر ئه‌م ڤیتامینه له له‌شیدا كه‌م ببێته‌وه و ڕه‌نگه هۆكاره‌كه‌ی حاڵه‌تی دیكه‌ش بێت، به‌ڵام هه‌مووو لێڵ بینیهك ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا هه‌ریه‌ك له حاڵه‌ته‌كانی هه‌ستكردن به ماندوێتی و سه‌رگێژخواردن هه‌بێت و پشكنینی تاقیگه‌یش ئه‌م بابه‌ته یه‌كلا ده‌كاته‌وه.
باشترین سه‌رچاوه‌كانی ڤیتامین B12 گۆشتی مانگا و هێلكه و ماسی سالمۆنه.
PM:06:12:05/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2784
جار خوێنراوهتهوه