هەرزەکار فەرامۆش مەکەن
وێستگە ستایل-
ئه‌وه‌ی كه سه‌رنجم راده‌كێشێت له‌م ماوه‌یه‌ی دواییدا هه‌ڵه‌ی هه‌رزه‌كاران زیادی كردوه، وه‌ك پزیشكێكی دادوه‌ر زۆربه‌ی یٔه‌و حاله‌تانه‌ی كه ده‌یانبینین له ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریین.
من وه‌ك پزیشكێك ده‌زانم ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاری ته‌مه‌نێكی هه‌ستیاره‌و گۆرانكاری هۆڕمۆنی زۆر تێدا ڕووده‌دات. زۆربه‌ی ئه‌م حاله‌تانه كه پرسیاریان لێده‌كه‌ین چۆن چۆنی فێری ئه‌م ڕه‌فتارانه بوون ئه‌وا له زۆربه‌ی وه‌ڵامه‌كانیان ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی كه دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ڕۆڵ ده‌گێرن ئه‌وانیش بریتین له (سۆشیال میدیا له‌گه‌ل زنجیره دراما بیانیه‌كان).له ئه‌نجامی به دواداچوونی ووردم له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته گه‌یشتوومه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌ی كه په‌روه‌رده‌ی خێزانی ڕۆلی سه‌ره‌كی ده‌گێرێت له دوورخستنی مندال و هه‌رزه‌كار له به‌كارهینانی ئه‌م جۆره ئامرازانه.
لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئتماژه به دوو حاڵه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی زیندوو بكه‌م كه له‌م ماوه نزیكانه‌دا تووشمان بووه.
یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌یه كه دوو هه‌رزه‌كار ده‌بێته ده‌مه‌قالێیان بوختان بۆ یه‌ك هه‌لده‌به‌ستن كه په‌رده‌ی كچێنیان نه‌ماوه دوای ئه‌وه‌ی كێشه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته دادگا، له‌كاتی پشكنینمان بۆ یه‌كێكیان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناشیرن هه‌لسوكه‌وتی ده‌كرد و له هه‌مان كاتدا دایكه‌كه‌شی به‌رگری له هه‌لسوكه‌وتی كچه‌كه‌ی ده‌كرد، له ئه‌نجامی پشكنینه‌كه ده‌رچوو په‌رده‌ی كچێنی له ده‌ست داوه دوای یٔه‌وه‌ی كه په‌یوه‌ندی داناوه له‌گه‌ڵ كوڕیك كه له ڕێگه‌ی یٔینته‌رنێته‌وه ناسیویه‌تی. لێره‌دا یٔه‌وه ده‌ركه‌وت كه په‌روه‌رده‌ی خێزانی و سۆشیال میدیا كاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر كه‌سایه‌تی منداله‌كان.
دووه‌م حاڵه‌ت: ئه‌ویش هێنانی سێ كچی هه‌رزه‌كار بۆ پشكنین له لای ئێمه دوای ئه‌وه‌ی ماله‌وه‌یان جێهشتبوو چوو بوون بۆ شارێكی تر، دوای پرسیار كردن له هۆكاری یٔه‌م جۆره ره‌فتاره وه‌ڵامیان بریتی بوو له‌وه‌ی كه ئه‌وان بێزارببون له ماڵه‌وه ئه‌م بیرۆكه‌شیان له زنجیره درامایه‌كی كۆری وه‌رگرتبوو.
كه‌واته لێره ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت كاریگه‌ری نێگه‌تیفی زنجیره دراماكان و سۆشیال میدیا زۆره ئه‌گه‌ر سانسۆری ته‌واوی له‌سه‌ر نه‌بێت بۆیه تكا ده‌كه‌م زۆر ئاگاداری منداله‌كانتان بن له كاتی به‌كارهێنانی سۆشیال میدیا یان ته‌ماشا كردنی زنجیره دراماكان چونكه ئه‌م منداڵانه هه‌وێنی داهاتووی میلله‌تی ئێمه‌ن.
ئا: د. دیلمان ئازاد
پزیشكی دادوه‌ر
PM:05:27:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2980
جار خوێنراوه‌ته‌وه