چیتر وێنه‌گرتنی ژێر ته‌نوره‌ی خانمان سزای هه‌یه
وێستگە ستایل-
په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا سزای ئه‌و كه‌سانه بدات كه وێنه‌ی ژێر ته‌نوره‌ی خانمان ده‌گرن چونكه چه‌ندین ئافره‌ت بونه‌ته قوربانی ئه‌م ڕه‌فتاره و سزای ئه‌م كاره‌ش له ئه‌ڵمانیا دوو ساڵ زیندان یان سزای دارایی ده‌بێت.
پێگه‌ی" تاگیس شا‌و" ی هه‌واڵی ئه‌ڵمانی ئاشكرای كردوه كاركردن به‌م یاسایه له سه‌ره‌تای پایزی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ست پێده‌كات " و وه‌زریری دادی ئه‌ڵمانی ده‌ڵێت" ئه‌و كه‌سانه‌ش كه وێنه‌ی بریندار و كوژراوی ڕووداوێك ده‌گرن به مه‌به‌ستی فزوڵی ئه‌وه ته‌واوی پێوه‌ره‌كانی ڕه‌وشتیان شكاندوه"
پێش ئه‌م بڕیاره ئه‌و كه‌سه‌ی له‌م جۆره كاره‌ی بكردایه ته‌نها سزایه‌كی دارایی ده‌درا ، ساڵی 2019 پیاوێك له مه‌درید تۆمه‌تبار كرا به وێنه‌گرتنی ژێر ته‌نوره‌ی 550 ئافره‌ت و له ئێستادا ئه‌م ڕه‌فتاره بووه به دیارده و ته‌نها له وڵاته‌كانی "فنله‌ندا و نیوزلهنداو هندستان و سكۆتله‌ندا" سزای له‌سه‌ره.
PM:03:47:04/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 2776
جار خوێنراوهتهوه