سیری خۆشکراو هه‌مان سووده‌کانی سیری هه‌یه؟
وێستگە ستایل-
سیری خۆشکراو کۆمه‌ڵێک له سووده ته‌ندروستیه‌کانی له ده‌ست ده‌دات چونکه به‌شێک له مادده دژه‌ئۆکسانه‌کان و ڕیشاڵه‌کانی ده‌فه‌وتێت، هه‌روه‌ها له هه‌مان کات وێنه‌ی هه‌موو خۆراکه خۆشکراوه‌کان کۆمه‌ڵێک زیانی هه‌یه له کاتی زۆر خواردنیان که گرنگترنیان ئه‌مانه‌ن كه دكتۆر كامه‌ران پسپۆڕی زانستی خۆراک باسیان ده‌كات.
1- ڕێژه‌یه‌که‌ی زۆر له مادده‌ی سودێومی تێدایه به هۆی بوونی سرکه و خوێی چێشت که ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆی به‌رز بوونه‌وه‌ی فشار خوێن .
2- زیاد بوونی ئه‌گه‌ری تووش بوون به هه‌کردن به به‌کتریا و که‌ڕوو ئه‌گه‌ر به باشی هه‌ڵنه‌گیرێت .
3- زیان گه‌یاندن به قۆڵۆن و زیاتر کردنی نیشانه‌ی کۆنیشانه‌ی گرژبوونی قۆڵۆن .
4- زیاتر بوونی ئاوسانی سک و مایه‌سیری.
5- زیان گه‌یاندن به ته‌ندروستی جگه‌ر .
- بڕی ڕێگه‌پێدراو ڕۆژانه که‌متر له ( ٥ گم ) نزیکه‌ی سێ ده‌نک.
- باشتره سیر به سرکه‌ی سێ‌و و به‌هارات یان زه‌یتی زه‌یتوونی نه‌پاڵێوار خۆش بکرێت.
ــ سیری خۆشکراو له کۆمه‌ڵێک کارگه و هاورده‌کراو زیانی زیاتره چونکه ڕه‌نگ و تام و بۆنی سناعی تێدا به‌کار دێت له پڕۆسه‌ی دروست کردنی.
ـ هه‌تا سیری خۆشکراو کۆنتر بێت : سوودی که‌متره .
PM:11:10:02/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 4776
جار خوێنراوه‌ته‌وه