باشترین جۆرەکانی گیراوەی سروشتی و شەربەتی فرێش بۆ بەهێزکردنی بەرگری لەش
وێستگە ستایل-
شەربەتی سروشتی فرێش دەوڵەمەند بە کۆمەڵێک ڤیتامین وپێکهاتووی گرنک کە یارمەتی جەستە دەدەن بۆ خۆپاراستن له نەخۆشیەکان، و ڕۆڵێکی بەرچاویان هەیە لە زوو چاک بوونەوە کاتی تووشبوون بە پەتا ڤایرۆسیەکان وەک کۆڤید - ١٩ ، لهم بابهتهدا دكتۆر كامهران پسپۆڕی زانستی خۆراک باشترین جۆرهكانی شهربهت و گیراوهی سروشتی بۆ بههێزكردنی بهرگری لهش باس دهكات.
1-شەربەتی گێزەر و سێو و پڕتەقاڵ :
دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەکانی وەک A , B6 , C , فۆلیدک ئەسید ، پۆتاسیۆم : ئەم تێکەڵەیە بەرگری لەش بەهێز دەکات و یارمەتی پاراستنی ئەدات له ڤایرۆس و بەکتریا .
2 - شەربەتی پڕتەقاڵ و گرەیپ رووت : بڕێکی زۆریان لە ڤیتامین سی تێدایە کە یارمەتی خۆپاراستن لە ڤایرۆس و بەکتریا دەدات لەگەڵ زوو چاک بوونەوە .
3 -شەربەتی چەوندەر : دەڵەمەندە بە ڤیتامین A , C ، ئاسن ، ئاسن ، گۆگرد ، مەنگەنیز ، کالسێوم . کۆلین ، پۆتاسیۆم ؛ یارمەتی باشتر کارکردنی بەرگری لەش و چالاک کردنی مێشک و پاککردنەوەی خوێن دەدات .
4 - مانگۆ : یەکێکە لە باشترین خۆراکەکان دادەنرێت دژی ڤایرۆسەکان و بەهێزکردنی بەرگری لەش چونکە دەوڵەمەندە بەو ڤیتامینانەی کە خانەکان لە لەناوچوون دەپارێزێت و دژەئۆکسانەکان کە بەرگری لەش کارا دەکات.
5 - تێکەڵەی کێوی و شلێک و نەعنا : سەرچاوەیەکی گرنگی مەگنسێوم و زینک و فۆلید ئەسید و ڤیتامین سی ؛ کە گرنگن بۆ زیادکردنی ژمارەی خانەکان لەبری خانە تێکشاوەکان ، هەروەها کێوی یارمەتی بەهێزکردنی بەرگری جەستەدەدات .
6 - شەربەتی شووتی : کە کاریگەری زۆری هەیە لە چالاک کردنی بەرگری لەش دەدات چونکە دەوڵەمەندە بە ڤیتامین و کانزا و دژەئۆکسانەکان .
7 -زەنجەبیل و هەرمێ : ئەگەر ئاوسان و هەوکردنی قورگ و لەوزەتێن هەبێت گیراوەی زەنجەبیلی گەرم زۆر باشە چونکە دژە ڤایرۆس و دژە بەکتریایە ، هەرمێ لەگەڵ تێکەڵ بکرێت جەستە لە ماددە ژەهراوەیەکان پاک دەکاتەوە .
8 -لێمۆ و زەنجەبیل : یەکێکە لە گیراوە سروشتیە نایابەکان لە کاتی هەوکردنی قورگ و لەوزەتێن و جیوب ، کەمێک زەردەچەوەی تێ بکرێت باشترە و بە گەرمی بخورێتەوە .
9 - گیراوەی کاهوو و سپێناخ ، شەربەتی تەماتە ، شەربەتی تەمەرهیند ، هتد .
خواردنی میوەکان خۆی هەمیشە سوودی زیاترە لە شەربەتەکەی ، هەروەها لەو کەسانەی کێشیان زۆرە یان ڕێجیم ئەکەن یان نەخۆشی شەکره یان هەندێک جۆر نەخۆشی دڵیان هەیە ناگونجێت ، بەڵام لەم کاتەدا و لە کاتی تووشبوون بە پەتا و ئەنفلەوانزا یان کەمی ئیشتها یان لەبری شەربەتی گیراوە ، ئەم جۆرە شەربەتانە باشترە.
PM:09:11:02/07/2020
ئهم بابهته 3856
جار خوێنراوهتهوه