‌لاربینی (ئەستیگماتیزم)

وێستگە ستایل-


جۆرێکی ناڕێکیە لە شکانەوەی ڕووناکی، چاو ناتوانێت هەموو تیشکەکانی ڕووناکی بە رێکی لەسەر تۆڕەی چاو فۆکەس بکات ئەمەش دەبێتە هۆی تەلخی بینینی دوور لەوانەیە ببێتە هۆی ئازاری سەر و چاو، ماندووبوونی چاو هەروەها هەبوونی کێشە لە شوفێریکردن لە شەو دا، هەروەها لە منداڵان لەوانەیە ببێتە هۆی تەمبەڵی چاو ئەگەر زوو چارەسەر نەکرێت، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر ئه‌بوبه‌كر پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو ڕونكردنه‌وه‌ی‌ زیاتر له‌سه‌ر ئه‌م نه‌خۆشیه‌ی‌ چاو ده‌دات.

هۆکاری ئەستیگماتیزم نەزانراوە، باوەڕ وایە بۆماوەیی بێت، میکانیزمی ئەستیگماتیزم بەهۆی نارێکییە لە کەوانەیی گلێنەی چاو یان عەدەسەی چاو کە هەموو تیشکەکانی ڕووناکی ناگەنە سەر تۆڕەی چاو.

بەڵام هەندێک جار دوای نەشتەرگەری چاو یان هەندێک نەخۆشی لە چاو (وەکو گلێنەی قووچەکی و گۆشتی زیادەو هی تریش) یانیش زەبری دەرەکی دروست دەبێت.

چارەسەر بە چاویلکە و عەدەسەی تایبەتی پێوەنووساو(بۆ بینینی باشتر لەکاتی بەکارهێنانیان نەک نەمانی ئەستگماتیزم) یانیش ڕاستکردنەوەیە بە لێزەر.

بە نزیکەیی 30 بۆ 60 لەسەدی خەلک کەم تا زۆر ئەستگماتیزمیان هەیە مەرج نییە هەموویان چارەسەریان پێویست بێت و مەرج نییە نیشانەکان لە هەموو کەسێک بە هەمان شێوە و توندی بێت.


PM:11:11:01/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 5208 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

ستایل