‌له‌م كاتانه‌دا هۆرمۆنه‌كان ده‌بنه‌ هۆی زیادبوونی كێش

وێستگە ستایل-


زیادبونی کێشی لەش گرفتێکی تەندروستی باوەو نەخۆشیەکی درێژخایەنە، زۆر جار باس دەکرێت کە هۆکارەکەی نەخۆشی غودەو هۆرمۆنە، دكتۆر یوسف پسپۆڕی ھەناوو دڵ و شەکرەو ڕژێنەکان كاریگه‌ری هۆرمۆنه‌كان له‌سه‌ر زیادبوونی كێش له‌م بابه‌ته‌دا ڕوون ده‌كاته‌وه‌.

1- کەمبونی ڕێژەی دەردراوی قوڕگە گلاند کاتێک دەبێتە هۆی قەڵەوی ئەگەر لەمێژ بو ،چارەسەریش نەکرابو.
2- زیاد  کار کردنی گلاندی سەر گورچیلە دەبێتە هۆی زیاد بونی کێشی لەش، بەڵام ئەو نەخۆشیە زۆر باو نیە،
3- هەندێک هۆرمۆن هەن کە پەیوەندییان بە میکانیزمی قەڵەوبون هەیە بەڵام وەک نەخۆشی بەغودەو هۆرمۆن دانانرێت.
4- فرە تورەگەیی هێلکەدانەکان لە ئافرەت دا قەڵەوی لەگەڵدا ڕو دەدات و دەکرێت هۆکاربێت
5- .فرە ڕژێنی هۆرمۆنی گەشە نەخۆشیەکی درێژخایەنی گلاندی نوخامیە (ژێر مێشکەڕژێن) ئەویش زۆر باو نیە، هۆکارێکی زیاد بونی کێشی لەشە.

بەبەراورد لەگەڵ ڕێژەی قەڵەوی لە کۆمەڵگا ،هۆرمۆن و غودە تەنیا لە ڕێژەیەکی کەمی نەخۆشەکان هۆکارە.


PM:07:10:01/07/2020


ئه‌م بابه‌ته 3404 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌