هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم وێنه‌یه‌كی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی بڵاوكرده‌وه
وێستگە ستایل-
هونه‌رمه‌ندی ناودار" عه‌دنان كه‌ریم" له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك وێنه‌یه‌كی خۆی و هاوسه‌ر و منداڵه‌كانی بڵاوكردۆته‌وه.
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم لە ساڵی 1991 دا لە کۆڕەوە گەورەکەی کورددا بەرەو ڕۆژھەڵاتی کوردستان کەوتە ڕێ و لە شاری مەھاباد بۆ ماوەیەک جێگیر بووه وه‌ك خۆی ئاماژه‌ی پێداوه وێنه‌گه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1991 و له مه‌هابات كوردستانی ئێران وێنه‌كه گیراوه.
عه‌دنان كه‌ریم هونه‌رمه‌ندێكی ناسراوه و خاوه‌نی چه‌ندان گۆرانی و ئه‌لبوومی گۆرانییه، هه‌وادارێكی زۆری له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان هه‌یه، تا ئێسته چه‌ندان كۆنسێرتی تایبه‌ت و خێرخوازی له شاره جیاجیاكانی كوردستان ئه‌نجام داوه.
PM:03:17:01/07/2020
ئه‌م بابه‌ته 9212
جار خوێنراوه‌ته‌وه