ڤیدیۆ: هونه‌رمه‌ندێكی ناوداری عێراقی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه
وێستگە ستایل-
سه‌رۆكی سه‌ندیكای هونه‌رمه‌ندانی عێراقی " جبار جودی" ئاشكرای كرد هونه‌رمه‌ندی كۆمیدیای عێراقی" ئیحسان دعدوش" توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه و گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.
له‌دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه زۆرێك له به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌لایه‌تیه‌كان هاوخه‌می خۆیان ده‌ربڕیوه چونكه یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده دڵخوازه‌كان له‌لای هاوڵاتیانی عێراق.
ئه‌م هونه‌رمه‌نده له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ڤیدیۆیی تایبه‌تی خۆی بڵاوكردۆته‌وه و داوا ده‌كات هه‌موان نزای زوو چاكبوونه‌وه‌ی بۆ بكه‌ن و ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا ئه‌ستێره‌ی تۆپی پێی عێراقی " ئه‌حمه‌د رازی" دوای توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا و مانه‌وه‌ی بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م له نه‌خۆشخانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا.
PM:07:22:30/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2876
جار خوێنراوه‌ته‌وه