به‌وێنه.. ڤیدیۆیه‌كی سێكسی دوو كه‌س له‌ناو ئۆتۆمبێلێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بڵاوبۆوه
وێستگە ستایل-
وته‌بێژی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانی ستیڤان دوجاریك" بێزاری خۆی له‌باره‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆیی سێكسی دوو كه‌س له‌ناو یه‌كێك له ئۆتۆمبێله فه‌رمیه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یان له ئیسرائیل ده‌ربڕی.
دۆجاریك ئه‌م دیمه‌نانه‌ی ڤیدیۆكه به نه‌شیاو وه‌سف ده‌كات وباس له‌وه‌ش ده‌كات ڕێكخراوه‌كه‌یان له ئێستادا لێكۆڵینه‌وه له‌و ڤیدیۆیه ده‌كات كه له‌ناو ئۆتۆمبێله فه‌رمیه‌كه‌یان بڵاوبۆته‌وه و ده‌شڵێت" ئه‌وه‌ی بڵاوبۆته‌وه به ته‌واوه‌تی به پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵوێست و ئاكاری ئێمه‌یه"
ئه‌م وته‌بێژه ده‌شڵێت" دوو ڕۆژ به‌ر له ئێستا به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م ڤیدیۆیه‌مان زانیوه و هاوكاره‌كانمان سه‌رقاڵی لێكۆڵینه‌وه‌ن و نزیك بۆته‌وه له كۆتای وئه‌گه‌ری زۆره ئه‌و ئافره‌ت و پیاوه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوون كارمه‌ندی ئێمه‌بن و داواش ده‌كه‌م به زوترین كات سزای ئه‌م كه‌سانه بدرێت.
جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش ده‌كاته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه به به‌د ڕه‌فتاری وده‌ستدرێژی سێكسی ناده‌ن وبه ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ په‌یڕه‌وكردنی یاساكانی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كاندان.
PM:04:02:28/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 106436
جار خوێنراوه‌ته‌وه