به‌كارهێنه‌رانی ئه‌ندرۆید.. ئێستا ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه له مۆبایله‌كانتان بسڕنه‌وه
وێستگە ستایل-
ڕاپۆرتێكی تایبه‌ت كه پێگه‌ی UpStreamSystems بڵاویكردۆته‌وه تیایدا داوا له به‌كارهێنه‌رانی سیستمی ئه‌ندرۆید ده‌كات ئه‌پلیكه‌یشنی SnapTube له مۆبایله زیره‌كه‌كانیان بسڕنه‌وه ئه‌گه‌ر نا ده‌بێت باجێكی قورس بده‌ن.
له ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه ئه‌پلیكه‌یشنی SnapTube كه بۆ داونلۆد كردنی ڤیدیۆیی یوتیوب و فه‌یسبووك به‌كارده‌هێندرێت و واده‌كات بێ ئه‌وه‌ی كه‌سی به‌كارهێنه‌ر ئاگادار بێت چه‌ندین خزمه‌تگوزاری كارا بكه‌ن بێ ئاگاداری خۆیان.
له‌ڕێی ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه ئه‌و كه‌سانه‌ی كرید كارت و هه‌ژماری بانكی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن پاره‌یان لێ ده‌ڕوات بۆ ردنه‌وه‌ی چه‌ندین خزمه‌تگوزاری و له‌ناویاندا" نێت فلێكس" .
تا ئێستا ئه‌م ئه‌پلیكه‌یشنه بڕی 100 ملیۆن دۆلاری له به‌كارهێنه‌ره‌كانی كێشاوه‌ته‌وه بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربن، باشتر وایه ئه‌گه‌ر به‌كارهێنه‌ری ئه‌م ئهپلیكهیشنهیت زوو له‌ناو مۆبایله‌كه‌ت بیسڕیته‌وه.
PM:03:04:11/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3860
جار خوێنراوهتهوه