هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری سوڕانی گوون
وێستگە ستایل-
سووڕانی هێلکە گونەکان زیاتر لە له‌ته‌مه‌نی هه‌رزه‌كاریدا به‌ربڵاوه و به‌زۆریش له ته‌مه‌نی نێوان 12 بۆ 18 ساڵی، دیارە ئەم نەخۆشیە تاکو تەمەنی 30 ساڵی و زیاتریش ئه‌گه‌ری روودانی هه‌یه، دكتۆر هه‌ردی پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی كۆئه‌ندامی میز له‌م بابه‌ته‌دا دیارترین هۆكار و نیشانه و چۆنیه‌تی چاره‌سه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته ڕوون ده‌كاته‌وه.
ئه‌م پزیشكه ده‌ڵێت" گونه‌كان دوو ئه‌ندامی شێوه هێلكه‌یین له كۆئه‌ندامی زاوزێی نێرینه‌قەبارەیان 15 بۆ25 میلیترە و فەرمانیان بریتییه له درووستكردنی (تۆ‌و )و (هۆرمۆنی نێرینه‌ی تێستۆستیرۆن) كه به‌رپرسن له زاوزێ و رێكخستنی سیفه‌ته دووه‌مییه‌كانی نێرینه.
به‌ر له له‌دایكبوون، گونه‌كان له سكه‌كه‌لێندا درووستده‌بن و دواتر داده‌به‌زنه خواره‌وه بۆ نێو توره‌كه‌یه‌ك له‌ده‌ره‌وه‌ی سكه‌كه‌لێن كه پێی ده‌گوترێت توره‌كه‌ی گون. پله‌ی گه‌رمی نێو توره‌كه‌ی گون 2.5 بۆ 4 پله له پله‌ی گه‌رمی له‌ش كه‌متره و ئه‌مه‌ش رێگاخۆشكه‌ره بۆ درووستبوونی تۆ‌و و ته‌ندروست مانه‌وه‌ی هێلكه‌ی گون.
هه‌ر گونێك له كۆمه‌ڵێك تۆواوه بۆریچكه پێكدێت و تۆوه‌كان ده‌گوازێته‌وه له‌ڕێگای ئاڵۆزه (جۆگه‌ی ڤاس) و له‌وێشه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ی جه‌سته، هه‌روه‌ها گون لوله‌ی خوێن و ده‌ماری تایبه‌ت به خۆی هه‌یه كه تێكڕا هه‌موویان تۆوه په‌تك(سپێرماتیك كۆرد) درووست ده‌كه‌ن.
سووڕانی گون چییه؟
هه‌ر هێلكه گونێك به‌شێوازێكی شل له‌نێو تووره‌كه‌ی گوندا هه‌ڵواسراوه و لووله‌ی تایبه‌تی خوێن و لوله‌ی گواستنه‌وه‌ی تۆوه‌كانی هه‌یه كه به‌نێو تۆوه په‌تكدا تێده‌په‌ڕن.
له هه‌ندێ باردا گون به‌ده‌وری خۆیدا ده‌سووڕێته‌وه و تووه په‌تك چه‌ند سوورێك ده‌خوات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و لووله خوێنانه‌ی خوێن بۆ گون ده‌به‌ن و خوێنی لێوه ده‌گوازنه‌وه بگیرێن، به‌و هۆیه‌شه‌وه خوێن بۆ گونه‌كان ناگوێزرێته‌وه و گه‌ر به زوویی چاره‌سه‌ر نه‌كرێت گونه‌كان ده‌مرن و تووشی گانگرین ده‌بن.
هۆكاره‌كانی:
تاکو ئێستا هۆكاره‌كانی سووڕانی گون به‌ته‌واوی نه‌زاندراوه و هه‌ندێك بڕوایان وایه كه بۆماوه‌یی كاریگه‌ری هه‌یه.
هه‌روه‌ها له‌و كه‌سانه‌شدا كه له خێزانه‌كه‌یاندا یاخود له‌خۆیاندا جارێك روویداوه، ئه‌گه‌ری دووباره‌بونه‌وه‌ی هه‌یه. هه‌ربۆیه‌ش پزیشكان له‌وه‌ها حاڵه‌تێكدا به‌باشی ده‌زانن گونه‌كه ببه‌ستنه‌وه توره‌كه‌ی گون تاكوو ئه‌گه‌ری روودانی كه‌م بكه‌نه‌وه.
نیشانەکانی سوڕانی گون ؟
1-ئازارێكی به‌هێزی له‌ناكاوی گون.
2-ئاوسانی له‌ناكاوی توره‌كه‌ی گون.
3-هه‌ندێجار به‌هۆی به‌هێزی ئازاره‌كه‌وه ره‌نگه كه‌سه‌كه بڕشێته‌وه یاخود دڵی تێكه‌ڵبێت.
4- گونی تووشبوو به‌هۆی پێچخواردنی تۆوه په‌تكه‌كه‌ی به‌رزتر ده‌بێت له گونه‌كه‌ی دی.
5- هه‌ندێکجار نیشانه‌ی دیکەی ناتایبه‌تی ده‌بێت وه‌ك: سكئێشه یاخود ئازار له‌كاتی میزكردندا.
چۆن ده‌ستنیشانده‌كرێ؟
كه هه‌ستت به نیشانه‌كانی سووڕانی گون كرد سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكه و پزیشك ببینه، ئه‌ویش رێكاره پێویسته‌كانت بۆ ده‌كات كه ده‌كرێ ئه‌مانه بگرێته خۆی:
1-ده‌ستنیشانكردنی كلینیكی: له‌ڕێگای مێژووی نه‌خۆشییه‌كه و پرسیار و وه‌ڵام، هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانی پشكنینی سه‌رجێگا.
2-سۆنه‌ری دۆپله‌ر، ده‌توانێت به‌ڕادده‌یه‌كی یه‌كجار به‌رز حاله‌ته‌كه ده‌ستنیشانبكات و هاتوچۆی خوێن بۆ گونه‌كان بزانێت.
3-كردنه‌وه‌ی توره‌كه‌ی گون به‌ڕێگای نه‌شته‌رگه‌ری و بینینی راسته‌وخۆی گونه‌كه.
چاره‌سه‌ر چییه؟
به یه‌كێك له حاڵه‌ته له‌ناكاوه‌كانی بواری پزیشكی هه‌ژمار ده‌كرێت و پێویست ده‌كات له‌ماوه‌ی 4-6 کاژێردا ده‌ستنیشانبكرێت و چاره‌سه‌ریش بكرێت.
له هه‌موو بارێكدا ئەگه‌ر پزیشكه‌كه دڵنیابوو كه سوڕانی گونت هه‌یه ده‌بێ توره‌كه‌ی گون بكاته‌وه و سوڕانه‌كه چاره‌سه‌ر بكات و بیهێنێته‌وه شوێنی خۆی. خۆ ئه‌گه‌ر هات و له‌كاتی خۆی دوا بكه‌ویت واتا دوای شه‌ش(6) کاژێر ئەوا هێلکە گونەکان رەنگیان رەش هەلدەگەرێت کە ئەوەش چارەسەرەکەی تەنیا بە لابردنی گونەکە ئەنجام دەدرێت.
چیرۆکێکی ڕاستەقینە:
مێردمنداڵێکی تەمەن 15ساڵ بەیانی لە خەو هەڵدەستێت و هەست بە ئازار دەکات لە گونی بەڵام پێی عەیبە بە ڕاستی بە دایکی یان باوکی بڵێت بۆیە بە دایکی دەڵێت کە سکی دێشێت و دایکیشی بە سەهلی وەری دەگرێت ،دەڵێت دیارە دوێنێ شتێکی خراپت خواردووە ها ئەو حەبە موسەکینە بخۆ ئینشا الله باش دەبی، بێگومان بەو ئازار شکێنە ئازارەکانی کەمتر دەبێت تا شەو ئازارەکانی زیاتر دەبێت و ناچار دەیهێنن بۆ نەخۆشخانە و پاش پشکنین دەردەکەوێت کە سوڕانی هێلکەی گونی هەیە ، کە چارەسەرەکەی تەنها نەشتەرگەریە ، ئەگەر ماوەکەی کەمتر لە ٦ کاتژمێر بێت ئەوە تەنها بۆی چاکدەکرێت و دەچەسپێنرێت بۆ ئەوەی جارێکی تر نەسوڕێتەوە ، بەڵام ئەگەر لە ٦ سەعات زیاتر بێت ئەوە ئەگەر هەیە هێلکە گونەکە خانەکانی مردبێت و گونەکە رەشبوبێتەوە لەو کاتە ناچار دەبین کە هێلکە گونەکە لێبکرێتەوە چونکە ئەگەر بەجێ بمێنێت بۆی هەیە ببێتە گانگرین و ژەراوی بوونی کەسەکە،بە داخەوە ئەم مێردمنداڵ ە گونەکەی فەوتابوو بۆیە لێکرایەوە.
ئەوەی گرنگە:
1-منداڵی کوڕ فێربکەن ئەگەر گونی ئازاری هەبوو شەرم نەکات و بیڵێت.
2- حەبی ئازار شکێن بەکارمەهێنن بۆ ئازاری گون هەتا هۆکارەکەی دەزانرێت.
3-ئەگەر کەسێک ئازارێکی توند لە گونی هەبوو گرنگە زوو سەردانی نەخۆشخانە یان پزیشکێکی پسپۆر بکات.
4- گون سوڕان لە تەمەنی نێوان 12 تا 18ساڵی ڕوودەدات بەڵام لە تەمەنەکانی تریش بۆی هەیە ڕووبدات.
چیرۆکی ڕاستە قینە:
کوڕێکی تەمەن 18ساڵ تووشی ئازاری گون دەبێت،شەرم دەکات بە کەس و کاری بڵێت،پاشان دەچێت لە دەرمانخانەیەک دەرمانی ئازار شکین پەیدا دەکات و ئازارەکەی باشتر دەبێت بەڵام دواتر ئازارەکەی هەر بەردەوام دەبێت ، ڕۆژی دواتر بەهاوڕێیەکی دەڵێت گونم ئازاری هەیە پیکەوە سەردانی پزیشک دەکەن دەردەکەوێت سوڕانی گونی هەیە و نەشتەرگەری بۆدەکرێت ،گونی ڕەش بووەتەوە بەداخەوە بۆی لادەبرێت.
PM:05:36:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 13668
جار خوێنراوه‌ته‌وه