چه‌ند نیشانه‌یه‌كی توشبوون به‌جۆرێك شێرپه‌نجه هاوشێوه‌ی توشبوونه به كۆرۆنا
وێستگە ستایل-
ئیڤان كاراسیف پسپۆڕی نه‌خۆشیه‌كانی شێرپه‌نجه باس له‌وه ده‌كات نیشانه‌كانی توشبوون به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان نزیكه له نیشانه‌كانی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌م پسپۆڕه له لێدوانێكی تایبه‌تی بۆ گۆڤاری" ڕوسیسكایا گازیتا" ده‌ڵێت" ته‌واوی نیشانه‌كانی كۆڤید 19 له‌سه‌ر توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ده‌رناكه‌وێت به‌ڵام كۆكه‌ی توند و به‌ڵغه‌م و قورسی هه‌ناسه‌دانیان هه‌یه"ده‌شڵێت" توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان مه‌ترسی توشبونیان به كۆرۆنا زۆره به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی تازه توشبونیان ده‌ست نیشان كراوه و چاره‌سه‌ری شێرپه‌نجه وه‌رده‌گرن.
ئه‌م پسپۆڕه ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات له ماوه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا باشتر وایه توشبووان به شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ئه‌وانه‌ی چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن به تیشك یان چاره‌سه‌ری دیكه دوور بكه‌ونه‌وه له تێكه‌ڵاوبوونی نه‌خۆش و كه‌سوكار و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و پزیشكه‌كان.
PM:04:22:06/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2564
جار خوێنراوه‌ته‌وه