ڕێگه‌یه‌ك مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه‌مده‌كاته‌وه
وێستگە ستایل-
زاناكان له زانكۆی ڕۆتردام ی هۆڵه‌ندی به هاوكاری كۆلێژی چان بۆ ته‌ندروستی گشتی سه‌ر به زانكۆی هارڤارد ی ئه‌مه‌ریكی ئاشكرایان كردوه خواردنی به‌رهه‌مه‌كانی دانه‌وێڵه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره له جۆری دووه‌م كه‌مده‌كاته‌وه.
پێگه‌ی" EurekAlert" له زاری پرۆفیسۆر" كیم براون" له زانكۆی هارڤارد و تیمه زانستیه‌كه‌ی داتای سێ توێژینه‌وه‌یان شی كردۆته‌وه كه له‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی كرێكاره‌كانی خزمه‌تگوزای ته‌ندروستی له وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدراوه و تیایدا زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س به‌شداربوون و نزیكه‌ی 12 هه‌زاریان توشی نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م بوون له‌ماوه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌دا.
ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كان ئه‌وه‌ی سه‌لماندوه مه‌ترسی توشبوون به نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه‌مده‌بێته‌وه ئه‌گه‌ر جۆره‌كانی ڕۆنی ناتێر و پرۆتینی ئاژه‌ڵی و ئه‌و كاربۆهیدراته‌ی به خاوی هه‌رس ده‌بێت جێگه‌ی ترشی چه‌وری تێر بگرێته‌وه له سیستمی خۆراكی تاكدا.
خواردنی ئه‌و كاربۆهیدراته‌ی دره‌نگ هه‌رس ده‌بێت له‌گه‌ڵ سه‌وزه و ڕیشاڵه‌كان ئه‌وه ئاستی شه‌كری خوێن داده‌به‌زێت به‌مه‌ش مه‌ترسی توشبوون به شه‌كره‌ی جۆری دووه‌م كه‌مده‌بێته‌وه.
PM:04:39:03/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 2008
جار خوێنراوه‌ته‌وه