عه‌دنان كه‌ریم خه‌مباره
وێستگە ستایل-
دوێنێ له شاری ئه‌نقه‌ره له توركیا گه‌نجێكی كوردی ته‌مه‌ن 18 ساڵ به‌هۆی گوێگرتن له گۆرانی كوردی لەلایەن 3 تورک بە چـەقۆ کوژرا.
هونه‌رمه‌ند عه‌دنان كه‌ریم له په‌یجی فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك له‌ڕێی پۆستێكه‌وه له‌سه‌ر ئه‌م ڕوداوه نوسیویه‌تی"شەهیدبوونی بارش زۆر کاریگەر بوو زۆر خەمباری کردم، یٔەو کارەساتە یٔەوە بە یٔێمەی کوردی بێ‌وڵاتی دابەشکراو دەڵێ کە گۆرانی و مۆسیقا‌و سینەماو شێوەکاری و هونەر به گشتیی هەمیشە زیندووبونی ناسنامەی نەتەوەیی دەپارێزن وە دەبنه ترسی بەسام بۆ دوژمنان‌و رەگەزپەرستانی دژ بە کورد، بەداخەوە کە یٔه‌م جۆره له ترسه که نیشانه‌ی لاوازییه لە نێو ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له تورکەکان و رۆشنبیرەکانیان بەهێزەو بوونی هەیە."
عه‌دنان كه‌ریم ده‌شڵێت" داواکارم لە میدیای کوردی کە بەهێزکردنی که‌لتووری تورکی بە یٔەرکی سەرشانی خۆیان نەزانن و واز لەو زنجیرەدراما وگۆرانی و مۆسیقا تورکییانه بهێنن، چونکە دڵنیابن خۆیان زۆر لە یٔێوە باشتر پارێزگاری لە که‌لتووری خۆیان دەکەن؛ یٔەوەتا پیاوی لەسەر دەکوژن، بگرە یٔامادەن میللەتێکیش قڕ کەن لەسەری."
ئه‌م هونه‌رمه‌نده ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردوه ئەوان پلانی خۆیان هەر هەبووە‌و پلانی درێژخایانیشیان هه‌یه که دەیانەوێ که‌لتووری هەرچی نەتەوەی سەر زەمینە بسڕنه‌وه‌و تەنها که‌لتووری تورکی بهێڵنەوە.
له كۆتایدا عه‌دنان كه‌ریم نوسیویه‌تی" پارێزگاریکردن لە که‌لتووری کوردی یٔەرکێکی گەورەی نیشتمانییە، خۆمان با یٔەوەندە بە کەم نەزانین بەرامبەر یٔەو نەتەوانەی بەزۆر یٔێمەیان لکاندووه پێیانەوە، چونکە پاراستنی که‌لتوور و هونەر و زمان زامنی پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمانه."
PM:05:35:02/06/2020
ئه‌م بابه‌ته 3060
جار خوێنراوه‌ته‌وه