پزیشكێكی كورد هۆشداری دهدات
وێستگە ستایل-
ماوهی چهند ڕۆژێكه ژمارهیهك هاوڵاتی نوێی توشبوو به ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركران، لهسهر ئهم بابهته دكتۆر زانا دزهیی پزیشكی پسپۆڕی ههناوی ڕونكردنهوه و هۆشداری لهسهر ئهم دۆخه دهدات.
ئهم پزیشكه دهڵێت"ئەوەی لەم ھەفتەیە لە عێڕاق و ھەرێمی کوردستان بەتایبەت لە سنووری پارێزگای سلێمانی ڕوودەدات، سەرەتای تەشەنەکردنێکی خێرای ڤایرەسی کۆڕۆنا و نەخۆشیی کۆڤیدە و ھیچی کەمتر نییە لەوەی کە سەرەتا لە ئێران و ئیتاڵیا ڕوویدا، قورسیی حاڵەتەکان و مردنی دوو نەخۆش (بەداخەوە) لە دوێنێوە و زۆر خێرا زیادبوونی حاڵەتەکان بە شێوەیەک کە لە سەرەتای نەخۆشییەکەوە ناگاتە ژمارەی تووشبوانی ئەم ھەفتەیە، ئاماژەن بۆ سەرەتای کارەساتێک ئەگەر ڕێگریی لێنەکرێت."
دهشڵێت" تکایە تەندروستییتان قوربانی سیاسەت و مەرامە سیاسییەکان مەکەن،تەنھا پابەندی ڕێنماییەکان بن، کەمتر تێکەڵی خەڵک بن، لەکاتی چوونە دەرەوە بۆ ھەر مەبەستێک بێت، ماسک بپۆشن، پاک و خاوێنی دەستەکانتان با لە پێشینەی کارەکانتان بێت و تکایە بەرپرسانە ھەڵسوکەوت بکەن، چونکە ڤایرەسی کۆڕۆنا حکومەت و سیاسەت ناناسێت."
دكتۆر زانا لهم بابهتهدا دهشڵێت" لە ماوەی ڕابردوودا لەسەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرەسەکە لەکوردستان، بەوپەڕی شانازییەوە دەڵێین کە زۆربەی کوردستانییان بەوپەڕی ھەستکردن بە بەرپرسیاریەتی نیشتمانیی، ئەخلاقیی، بەجوانتریین شێواز ڕێکارە خۆپارێزییەکانیان جێبەجێ کرد و بینیمان چەندە کۆنتڕۆڵی وەزعەکەمان کرد، دەی لەوە دڵنیا بن ئێستاش درەنگ نییە و دەتوانین کۆنتڕۆلی وەزعەکە بکەین، تەنھا بە مەرجێک ئەویش تەندروستییمان قوربانی ھیچ شتێکی تر نەکەین."
له كۆتای نوسینهكهدا دكتۆر زانا دهشڵێت" تەندروستیی خۆتان و خۆشەویستانتان لە دەستی خۆتانە، تکایە با ڕێکارە پارێزییەکان بکەینە ڕێگای چارەسەر دژی کۆڕۆنا، لەم ڕێگایەش زیاترمان لەبەر دەست نییە. دڵنییا بن ئەم دۆخەش تێدەپەڕێنین ئەگەر پابەندبین."
PM:05:22:02/06/2020
ئهم بابهته 5216
جار خوێنراوهتهوه